Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

ئاژانسی نێوده‌وڵه‌تی ووزه‌ی ئه‌تۆم: ئێران پابه‌ندی رێكه‌وتننامه‌ی ئه‌تۆمی بووه‌


په‌یام

ئاژانسی‌ نێوده‌وڵه‌تیی‌ وزه‌ی‌ ئه‌تۆم له‌ نوێترین ڕاپۆرتیدا جه‌خت له‌وه‌ ده‌كاته‌وه‌: كۆماری‌ ئیسلامیی ئێران به‌ هه‌موو مه‌رج و ڕێوشوێنه‌كانی‌ ڕێككه‌وتننامه‌ی‌ ئه‌تۆمییه‌وه‌ پابه‌ند بووه‌.


پاش هه‌فته‌یه‌ك له‌ سه‌پاندنی‌ قۆناغی‌ دووه‌می‌ سزاكان له‌لایه‌ن ئه‌مریكاوه‌ به‌سه‌ر كۆماری‌ ئیسلامیی‌ ئێراندا، ئاژانسی‌ نێوده‌وڵه‌تیی‌ وزه‌ی‌ ئه‌تۆم له‌ ڕاپۆرتی‌ وه‌رزانه‌ی‌ خۆیدا ڕایگه‌یاند "ئێران پاشه‌كه‌وتی‌ یۆرانیۆمی‌ پیتێنراوی‌ له‌ ڕێژه‌ی‌ ڕێگه‌پێدراوی‌ خۆیدا هێشتووه‌ته‌وه‌ و پیتاندنی‌ یۆرانیۆمی‌ زیاد نه‌كردووه‌".

ئاژانسی‌ وزه‌ی‌ ئه‌تۆم كه‌ لایه‌نی‌ چاودێره‌ به‌سه‌ر ڕێككه‌وتننامه‌ی‌ ئۆتۆمیی‌ نێوان كۆماری‌ ئیسلامیی‌ ئێران و وڵاتانی‌ پێنج كۆ یه‌ك، له‌ ڕاپۆرته‌كه‌یدا ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌ش كردووه‌ "پاش هه‌فته‌یه‌ك له‌ سزاكانیش هیچ به‌ڵگه‌یه‌ك نییه‌ كه‌ نیشانی‌ بدات مامه‌ڵه‌ و هاوكاریی‌ كۆماری‌ ئیسلامیی‌ ئێران گۆڕانكاریی‌ به‌سه‌ردا هاتبێن".

هه‌ر به‌پێی‌ ڕاپۆرتی‌ ئاژانسه‌كه‌ "پاشه‌كه‌وتی‌ ئاوی‌ قورسی‌ ئێران كه‌ له‌ ڕۆژی‌ سێی‌ تشرینی‌ دووه‌م و دوو ڕۆژ به‌ر له‌ سه‌پاندنی‌ قۆناغی‌ دووه‌می‌ سزاكان پێوانه‌ كراوه‌، له‌و ڕێژه‌یه‌دا بووه‌ كه‌ له‌ ڕێككه‌وتننامه‌ی‌ ئه‌تۆمیدا ڕێگه‌ی‌ پێ‌ دراوه‌".

پاش كشانه‌وه‌ له‌ ڕێككه‌وتننامه‌ی‌ ئه‌تۆمی‌ به‌ پاساوی‌ پابه‌ندنه‌بوونی‌ ئێران به‌ ڕێككه‌وتننامه‌كه‌وه‌، ئه‌مریكا به‌ دوو قۆناغ سزاكانی‌ خۆی‌ به‌سه‌ر ئێراندا سه‌پانده‌وه‌، به‌ڵام ئاژانسی‌ وزه‌ی‌ ئه‌تۆم و سه‌رجه‌م لایه‌نه‌كانی‌ دیكه‌ ڕێككه‌وتنه‌كه‌ جه‌خت له‌ گرنگیی‌ ڕێككه‌وتننامه‌كه‌ و پابه‌ندبوونی‌ ئێران ده‌كه‌نه‌وه‌.

190 جار خوێندراوەتەوە
13/11/2018

بابەتی زیاتر