Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

به‌تاوانی كۆمه‌ڵكوژی موسڵمانان؛ خه‌ڵاتێكی جیهانی له‌ سه‌رۆكی میانمار وه‌رده‌گیردرێته‌وه‌


په‌یام

به‌تاوانی پشتگیری كردن له‌ تاوان و كوشتنی موسڵمانانی میانمار ڕێكخراوی لێبوردنی نێوده‌وڵه‌تی خه‌ڵاتی باڵوێزی ویژدان له‌ سه‌رۆكی میانمار وه‌رده‌گرێته‌وه‌.


ئانگ سان سووچی سه‌رۆكی ئێستای میانمارله‌ ساڵی 2009 له‌لایه‌ن ڕێكخراوی لێبوردنی نێوده‌وڵه‌تی وه‌ك باڵوێزی ویژدان ده‌ستنیشان كرا و خه‌ڵاتی ئه‌و ڕێكخراوه‌ی پێبه‌خشرا، به‌ڵام دواتر كه‌ بوو به‌ سه‌رۆكی ئه‌و وڵاته‌ ده‌ستیكردووه‌ به‌ كوشتاری موسڵمانانی میانمار و هه‌ر ئه‌وه‌ش وای كرد خه‌ڵاته‌كه‌ی لێبسه‌ندرێته‌وه‌.

ڕێكخراوی لێبوردنی نێوده‌وڵه‌تی بڕیاریدا باڵاترین خه‌ڵاتی ئه‌و ڕێكخراوه‌یه‌ كه‌ ناسراوه‌ به‌ خه‌ڵاتی باڵوێزی ویژدان له‌ ئانگ سان سووچی وه‌ربگرێته‌وه‌، چونكه‌ ئیتر ئه‌و باڵوێزی ویژدان نییه‌ و پشتگیری له‌ توندوتیژی و شه‌ڕ ده‌كات.

كومی نیادۆ سكرتێری ڕێكخراوی لێبوردنی گشتی له‌نامه‌یه‌كدا بۆ سووچی ڕایگه‌یاندووه‌ كه‌ به‌داخه‌وه‌ تۆ نه‌وتوانی ده‌سه‌ڵاتی سیاسیت بۆ پاراستنی مافه‌كانی مرۆڤ و عه‌داله‌ت و یه‌كسانی له‌ میانمار به‌كار بهێنیت، چاوه‌ڕوان ده‌كرا كه‌ تۆ وه‌ك باڵوێزی ویژدان ڕۆڵی خۆت بگێریت، هه‌ر بۆیه‌ ئێمه‌ له‌ تۆ نائومێد بووین و تۆ ئیتر سیمبولی هیوا و ئازادیی و داكۆكیكاری مافه‌كانی مرۆڤ نیت و خه‌ڵاته‌كه‌ت لێوه‌رده‌گیرێته‌وه‌.

مسوڵمانانی ڕۆهینگیا به‌ده‌ستی بوزییه‌كانه‌وه‌ توشی كوشتن و ماڵ سوتاندن و ئاواره‌یی بونه‌ته‌وه‌و به‌پێی دواین ئامار تا ئێتسا زیاتر له‌ 10 هه‌زار مسوڵمان كوژراون و 700 هه‌زاریشیان ئاواره‌ی وڵاتی به‌نگلادیش بوون.

923 جار خوێندراوەتەوە
13/11/2018

بابەتی زیاتر