په‌یام
وابڕیاره ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ ئه‌نجومه‌نی ئاسایش دانیشتنێكی تایبه‌ت بۆ تاوتوێی دۆخی عێراق ببه‌ستێت.
نێرده‌ی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان بۆكاروباری عێراق له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا ڕایگه‌یاندووه: ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ ئه‌نجومه‌نی ئاسایش دانیشتنێكی تایبه‌ت له نیویۆرك ئه‌نجامده‌دات و تێیدا بارودۆخی عیراق تاوتوی ده‌كرێت و یان كوبیش نوێنه‌ری تایبه‌تی نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان له عیراق له‌سه‌ر به‌ره‌وپێشچونه‌كانی عیراق و هه‌وڵه‌كانی یونامی بۆ هاوكاریكردنی ئه‌و ووڵاته، راپۆرتێك له‌سه‌ر دۆخی عیراق پێشكه‌ش ده‌كات.
هاوكات پێشبینی ده‌كرێت قۆناخی دوای هه‌ڵبژاردن له كوردستان و دانیشتنی په‌رله‌مان یه‌كێك بێت له‌ته‌وه‌ره‌كانی ڕاپۆرته‌كه‌ی نێرده‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ كاروباری عێراق.
295 جار خوێندراوەتەوە
13/11/2018