Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

ئه‌نبار.. داعش ئه‌فسه‌رێكی حه‌شدی عه‌شائیری‌و 8 چه‌كداری‌ دیكه‌ی‌ كوشت

په‌یام

ڕێكخراوی‌ داعش له‌ قه‌زای‌ گه‌رمه‌ی‌ پارێزگای‌ ئه‌نبار هێرشی‌ كرده‌ سه‌ر ماڵی ئه‌فسه‌رێكی حه‌شدی عه‌شائیری و، خۆی‌ و 8 چه‌كداریان كوشتووه‌.

دره‌نگانێكی‌ شه‌وی‌ ڕابردوو ژماره‌یه‌ك چه‌كداری‌ داعش له‌ ناوچه‌ی زابتیه‌ی قه‌زای گه‌رمه‌ی‌ سه‌ر به‌ پارێزگای‌ ئه‌نبار، هێرشیان كردووه‌ته‌ سه‌ر ماڵی ئه‌فسه‌رێكی هێزه‌كانی حه‌شدی عه‌شائیری".
به‌پێی‌ زانیارییه‌كان له‌و هێرشه‌دا 9 كه‌س كوژراون كه‌ یه‌كێكیان ئه‌و ئه‌فسه‌ره‌ پله‌ باڵایه‌ی‌ حه‌شدی‌ عه‌شائیری‌ بووه‌، چه‌كداره‌ هێرشبه‌ره‌كانیش هه‌ڵاتوون.

ئاژانسی‌ هه‌واڵی‌ ئه‌نادۆڵ له‌ زاری‌ به‌رپرسێكی‌ سه‌ربازیی‌ سوپای‌ عێراقه‌وه‌ ئاشكرایكردووه‌ "ئه‌و چه‌كدارانه‌ به‌ جلوبه‌رگی سه‌ربازییه‌وه‌ هێرشه‌كه‌یان ئه‌نجامداوه‌ و، به‌هۆیه‌وه‌ ئه‌فسه‌رێك به‌ پله‌ی نه‌قیب و هه‌شت كه‌سی دیكه‌ كوژراون و، سێی دیكه‌ش بریندار بوون".

ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌ ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌شكردووه‌ "سێ له‌ كوژراوه‌كان بران و، یه‌كێكیان سه‌رۆكهۆزی ئه‌بو مه‌رعی-یه‌، كه‌ له‌ ماڵی‌ ئه‌و ئه‌فسه‌ره‌ی حه‌شدی عه‌شائیری‌ میوان بوون".

210 جار خوێندراوەتەوە
13/11/2018

بابەتی زیاتر