په‌یام
سه‌رۆككۆماری ئێران ڕایگه‌یاند: له سه‌پاندنی قۆناغی دووه‌می سزاكان به‌سه‌ر وڵاتـهكهیدا خه‌ونی ئه‌مریكا به‌دینه‌هاتووه و، ئێستا گه‌لی ئێران به‌راورد به ڕابردوو هیواكانی زیاترن.
حه‌سه‌ن ڕۆحانی، سه‌رۆكی كۆماری ئیسلامیی ئێران، له میانی به‌شداریكردنی له كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی باڵای كۆمه‌ڵایه‌تی له تارانی پایته‌خت، ڕایگه‌یاند "هه‌ندێك كه‌س پێیانوابوو له دوای پێنجی تشرینی دووه‌م دۆخێكی تایبه‌ت له ئێران دروستده‌بێت و، ژیانی خه‌ڵك ژێراوژوور ده‌بێت، به‌ڵام هه‌مووان بینییان كه ئه‌م بیركردنه‌وانه هه‌ڵه‌ن".
سه‌رۆكی كۆماری ئیسلامیی ئێران ئاماژه‌ی به‌وه كرد "هیچ بانگه‌شه‌یه‌كی ئه‌مریكا وه‌ك ئه‌وه‌ی ده‌یویست به ئه‌نجام نه‌گه‌یشتووه". جه‌ختی له‌وه‌ش كرده‌وه "خه‌ڵكی ئێران به‌راورد به ڕابردوو ئێستا ئومێدیان زیاتره".
ڕۆحانی دانی به‌وه‌دا نا "مووچه‌خۆرانی وڵاته‌كه‌ی به هۆی گه‌مارۆكانه‌وه دووچاری سه‌ختیی بژێوی بوونه‌ته‌وه". به‌ڵام وتی "چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و كێشانه به‌شێكه له كارنامه‌ی حكوومه‌تی وڵاته‌كه‌ی".
له پێنجی تشرینی دووه‌م، ئه‌مریكا قۆناغی دووه‌می سزاكانی به‌سه‌ر كۆماری ئیسلامیی ئێران‌دا سه‌پاند كه به شێوه‌یه‌كی سه‌ره‌كی هه‌نارده‌ی نه‌وتی ئه‌و وڵاته‌ی كردووه‌ته ئامانج، به‌ڵام زۆرێك له وڵاتان دژی سزاكان وه‌ستاونه‌ته‌وه، ئه‌مه‌ش وایكردووه سزاكان ئه‌و كاریگه‌رییه‌یان نه‌بێت كه ئه‌مریكا بانگه‌شه‌ی بۆ ده‌كرد.
284 جار خوێندراوەتەوە
13/11/2018