Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

توركیا.. جانتای‌ تیمه‌ سعودیه‌كه‌ مشاڕو مقه‌ست‌و ده‌رزی‌ تێدابووه‌

په‌یام

فڕۆكه‌خانه‌ی ئه‌تاتورك وێنه‌ی كه‌لوپه‌له‌كانی ناو جانتای تیمه‌ 15 كه‌سییه‌كه‌ی سعودیه‌ی بڵاوكرده‌وه‌و له‌ وێنه‌كه‌دا مشاڕ و مه‌قه‌ستێكی گه‌وره‌ ده‌رده‌كه‌وێت.

ڕۆژنامه‌ی سه‌باحی توركی نزیك له‌ حكومه‌تی توركیا وێنه‌یه‌كی بڵاوكردووه‌ته‌وه‌و باس له‌وه‌ده‌كات: كه‌ وێنه‌ی یه‌كێك له‌ جانتاكانی تیمه‌ سعودیه‌كه‌یه‌ كه‌ به‌ كوشتنی خاشقچی تۆمه‌تبارن و داواكاری گشتی توركیا فه‌رمانی ده‌ستگیركردنی بۆ ده‌ركردون.

رۆژنامه‌كه‌ نوسیویه‌تی تیمه‌ 15 كه‌سییه‌ سعودییه‌كه‌ له‌ جانتا دیبلۆماسییه‌كانیاندا كه‌لوپه‌لی پێویستییه‌كانی كوشتنی جه‌مال خاشقچی ڕۆژنامه‌نوسیان هه‌ڵگرتووه‌و وێنه‌كان له‌لایه‌ن جیهازی تیشكی فڕۆكه‌خانه‌ی ئه‌تاتورك گیراون.

له‌ وێنه‌كه‌دا مشاڕێك و مه‌قه‌ستێكی گه‌وره‌ و 10 جیهازی بێته‌ل و ده‌مانچه‌یه‌كی بچوك و چه‌ند كه‌لوپه‌لێكی دیكه‌ی تایبه‌تی تیا بووه‌.

ڕۆژنامه‌ی سه‌باحی توركی ئه‌وه‌شی ڕوونكردووه‌ته‌وه‌ تیمه‌ 15 كه‌سییه‌كه‌ به‌ بێته‌له‌كان په‌یوه‌ندییان به‌یه‌كه‌وه‌ كردووه‌و ده‌زگا كاره‌باییه‌كه‌یان بۆ بێهۆشكردنی خاشقچی به‌كارهێناوه‌و دوو ده‌رزی پزیشكیشیان پێبووه‌.

ڕۆژنامه‌كه‌ وتوشیه‌تی: بوونی ئه‌م ئامێرانه‌ كه‌ بۆ كوشتنی كه‌سێك پێویسته‌ له‌ جانتا دیپلۆماسییه‌كانی ئه‌و تیمه‌ 15 كه‌سییه‌دا سه‌لمێنه‌ری ئه‌وه‌یه‌ كه‌ پلانی كوشتنی خاشقچی له‌ ڕیازه‌وه‌ دانراوه‌و ده‌زگای هه‌وڵگری توركیاش له‌ دوو راپۆرتدا ورده‌كاری به‌كارهێنانی ئه‌و كه‌لوپه‌لانه‌ی له‌ كوشتنی خاشقچی ڕوونكردووه‌ته‌وه‌.

ڕۆژنامه‌ی سه‌باحی توركی نوسیویشیه‌تی پۆلیسی پشكنینی فڕۆكه‌خانه‌كه‌ ئه‌و كه‌لوپه‌لانه‌یان له‌ كاتی پشكنیندا به‌دی كردووه‌ به‌ڵام به‌هۆی ئه‌وه‌ی تیمه‌ سعودییه‌كه‌ حه‌سانه‌ی دیبلۆماسییان هه‌بووه‌ نه‌یانتوانیوه‌ هیچ ڕێگرییه‌كیان لێبكه‌ن.


167 جار خوێندراوەتەوە
13/11/2018

بابەتی زیاتر