Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

سه‌رۆكوه‌زیرانی‌ عێراق: له‌گه‌ڵ هه‌رێم پرسی نه‌وت چاره‌سه‌ر ده‌كه‌ین

په‌یام

عادل عه‌بدولمه‌هدی سه‌رۆكوه‌زیرانی عیراق جه‌ختده‌كاته‌وه‌ كه‌ له‌گه‌ڵ حكومه‌تی‌ هه‌رێم په‌یوه‌ندییه‌كی باشیان هه‌یه‌ بۆ چاره‌سه‌كردنی كێشه‌ كه‌ڵه‌‌كه‌بووه‌كانی رابردوو، ده‌شڵێت "له‌گه‌ڵ هه‌رێم پرسی نه‌وت چاره‌سه‌ر ده‌كه‌ین".

عادل عه‌بدولمه‌هدی، ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ له‌وتاری هه‌فتانه‌یدا له‌شاری به‌غدا رایگه‌یاند: له‌گه‌ڵ هه‌رێم په‌یوه‌ندییه‌كی باشمان هه‌یه‌ بۆ چاره‌سه‌كردنی كێشه‌ كه‌ڵه‌‌كه‌بووه‌كانی رابردوو، له‌گه‌ڵ هه‌رێم پرسی هه‌نارده‌ی نه‌وت تاوتوێده‌كه‌ین‌و سه‌رجه‌م كێشه‌كانی نێوانمان چاره‌سه‌رده‌كه‌ین.

ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌شكرد: له‌ئێستادا سنووره‌كانی عیراق له‌گه‌ڵ سوریا له‌لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی عیراقه‌وه‌ كۆنتڕۆڵكراوه‌و ره‌وشی ئه‌منی عیراق به‌گشتی به‌ره‌و باشی ده‌ڕوات، باسی‌ له‌وه‌شكرد سه‌قامگیری عیراق له‌لایه‌ن هێزه‌كانی سوپاو پێشمه‌رگه‌و حه‌شدی شه‌عبییه‌وه‌ پارێزراوه‌.

سه‌رۆكوه‌زیرانی عیراق، راشیگه‌یاند، به‌مزووانة پێكهاته‌ی حكومه‌تی عیراق ته‌واو ده‌كه‌ن‌و ئه‌و وه‌زاره‌تانه‌ی ماون وه‌زیریان بۆ داده‌نرێت.

174 جار خوێندراوەتەوە
13/11/2018

بابەتی زیاتر