Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

به‌رپرسێكی‌ كۆشكی‌ سپی‌: شازاده‌ی‌ جێنیشین بڕیاری‌ كوشتنی‌ خاشقچی‌ نه‌داوه‌


په‌یام

راوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی كۆشكی سپی، جۆن بۆڵتن باسی له‌وه‌ كرد كه‌ تۆماره‌كان له‌باره‌ی كوژرانی رۆژنامه‌نووسی سعوودی، جه‌مال خاشقجی ئاماژه‌ به‌وه‌ ناكه‌ن شازاده‌ی جێنشینی سعوودیه‌، محه‌مه‌د بن سه‌لمان تێوه‌گلابێت.


جۆن بۆڵتن باسی له‌وه‌ كرد "خۆم گوێم له‌ تۆماره‌كه‌ نه‌گرتووه‌، به‌ڵام هه‌ڵسه‌نگاندنی ئه‌وانه‌ی گوێیان لێبووه‌ به‌هیچ شێوه‌یه‌ك تاوانه‌كه‌ نابه‌ستنه‌وه‌ به‌ شازاده‌ی جێنشینه‌وه‌".

رۆژنامه‌ی نیویۆرك تایمز بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌ كردووه‌ یه‌كێك له‌و ١٥ كه‌سه‌ی به‌ مه‌به‌ستی كوشتنی خاشقجی چووه‌ته‌ توركیا ماوه‌یه‌كی كه‌م دوای ئه‌نجامدانی تاوانه‌كه‌ له‌ په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنیدا به‌جۆرێك كه‌ مه‌به‌ستی شازاده‌ی جێنشینی سعوودیه‌، محه‌مه‌د بن سه‌لمان بووه‌ گوتوویه‌تی: "به‌ خاوه‌نكارمان بڵێن پیاوه‌كان كاره‌كه‌یان ته‌واوكرد".  

148 جار خوێندراوەتەوە
14/11/2018

بابەتی زیاتر