Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

تاران.. سزای له‌ سێداره‌دان به‌سه‌ر بازرگانێك سه‌پێنرا


په‌یام

به‌تاوانی هه‌ڵگرتنی دوو تۆن ئاڵتوون بۆ قورخكردنی بازاڕی ئاڵتوون، وه‌حید مه‌زڵومین ناسراو به‌ "سوڵتانی ئاڵتوون" و محه‌مه‌د ئیسماعیل قاسمی كه‌ وه‌ك هاریكاری ناسراوه‌ لە شاری تاران پایتەختی ئێران، له‌سێداره‌دران. 


ته‌له‌ڤیزیۆنی فەرمی ئێران بڵاوتکردەوە، مه‌زڵومین و قاسمی كه‌ له‌ لایه‌ن دادگاوه‌ به‌ تاوانی "نانه‌وه‌ی خراپه‌كاری له‌سه‌ر رووی زه‌وی" سزای له‌سێداره‌دانیان بۆ ده‌ركرابوو، ده‌مه‌و به‌یانی له‌ تاران له‌سێداره‌دران.

مه‌زڵومین به‌ هۆی عه‌مباركردنی دوو تۆن ئاڵتوون (نزیكه‌ی 250 هه‌زار پارچه‌) و به‌ تۆمه‌تی قۆرخكردنی بازاڕی دراو و ئاڵتوونی ئێران له‌ چواری ته‌مووزدا ده‌ستگیركرا و به‌تاوانی "دروستكردنی تۆڕی گه‌نده‌ڵی بۆ تێكدانی سیستمی ئابووریی، به‌ڕێوه‌بردنی ئه‌و تۆڕه‌ و نانه‌وه‌ی خراپه‌كاری له‌ ئه‌نجامدانی كاری پاره‌ و دراوی بێ مۆڵه‌ت به‌ڕێژه‌یه‌كی زۆر به‌ شێوه‌یه‌كی نایاسایی له‌ سه‌رتاسه‌ری وڵاتدا" له‌ لایه‌ن دادگاوه‌ بڕیاری له‌سێداره‌دانی بۆ ده‌ركرا. 

 

499 جار خوێندراوەتەوە
14/11/2018

بابەتی زیاتر