Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

ئه‌مڕۆ 234 ساڵ به‌سه‌ر دامه‌زراندنی شاری سلێمانی تێپه‌ڕده‌بێت


په‌یام

ئه‌مڕۆ 14ی تشرینی دووه‌م, 234 ساڵ به‌سه‌ر دامه‌زراندنی شاری سلێمانی تێپه‌ڕده‌بێت و به‌وبۆنه‌یه‌شه‌وه‌ چه‌ندین چالاكی جۆراوجۆر به‌ڕێوه‌ده‌چێت و بۆماوه‌ی سێ ڕۆژ چالاكییه‌كان به‌رده‌وام ده‌بێت.

له‌ میانی چالاكییه‌كانی یادی 234 ساڵه‌ی دروستبوونی شاری سلێمانی، پێشانگایه‌ك بۆ كتێبه‌ كوردییه‌كان ده‌كرێته‌وه‌ كه‌تایبه‌ته‌ به‌وكتێبانه‌ی كه‌ نوسه‌ره‌كانیان خه‌ڵكی سلێمانین و له‌كۆندا نوسراون، هه‌روه‌ها نیوه‌ڕۆ له‌ مۆزه‌خانه‌ی نیشتمانی ئه‌منه‌ سووره‌كه‌ پانێلێك سازده‌كرێت و كۆتا رۆژی چالاكییه‌كانیش كه‌ ده‌كه‌وێته‌ 16ـی مانگ كه‌ تێیدا كافێی ئه‌منه‌ سووره‌كه‌ پانێلێك له‌باره‌ی ڕه‌خنه‌گرتن له‌ چۆنیه‌تی به‌ره‌وپێشبردنی سلێمانی سازده‌كات.

سلێمانی پارێزگایه‌كی باشووری كوردستانه‌ و له‌ 14ـی تشرینی دووه‌می ساڵی 1784 له‌سه‌ر ده‌ستی ئیبراهیم پاشای بابان دامه‌زراوه‌و پایته‌ختی میرنشینه‌كه‌ له‌ قه‌ڵاچوالانه‌وه‌ بۆ سلێمانی گواستووه‌ته‌وه‌.

شاری سلێمانی له‌ ڕێڕه‌وی دامه‌زراندن و په‌ره‌سه‌ندن و پێدا چه‌سپاندنی خۆیدا له‌ كۆڕی شارستانێتی و پێشڕه‌ویدا كۆمه‌ڵێكی زۆر له‌ نووسه‌ر و شاعیری باشی بۆ مێژوو هێشتۆته‌وه‌، له‌وانه‌: نالی، مه‌حوی، پیره‌مێرد، گۆران، مه‌ولانا خالیدی نه‌قشبه‌ندی، سالم، كوردی، كاك ئه‌حمه‌دی شێخ و سه‌دان نووسه‌رو شاعیری تریش.

به‌هۆی كاریگه‌ری له‌ ڕێڕه‌وی سیاسی و ڕه‌وتی ئازادی و ڕۆڵی له‌ به‌ده‌ستهێنانی مافه‌كانی كورد و دژایه‌تی زوڵم و سته‌م و نادادی له‌ كۆن و نوێدا سلێمانی‌ به‌ شاری ڕووبه‌ڕوبونه‌وه‌ی داگیركه‌ر و سته‌مكاران ناسراوه‌و كامه‌ران موكری نازناوی شاری هه‌ڵمه‌ت و قوربانی لێناوه‌.

161 جار خوێندراوەتەوە
14/11/2018

بابەتی زیاتر