Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران: سزاكانی ئه‌مریكا سیاسه‌تی ئێمه‌ ناگۆڕێت


په‌یام

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی كۆماری‌ ئیسلامیی ئێران رایگه‌یاند، گه‌مارۆكانی ئه‌مریكا بۆ سه‌ر ولاَته‌كه‌ی سیاسه‌تی تاران ناگۆڕێت و، ڕاشیگه‌یاند، واشنتن ناتوانێت هه‌نارده‌ی نه‌وتی ئێران سفر بكات.

محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی كۆماری‌ ئیسلامیی ئێران، له‌لێدوانێكدا ڕایگه‌یاند: گومان له‌وه‌دا نییه‌ گه‌مارۆكانی ئه‌مریكا له‌ دژی تاران، له‌سه‌ر ئابوریی ئێران كاریگه‌ری ده‌بێت، به‌ڵام هیچ كاریگه‌رییه‌كیان له‌ سه‌ر سیاسه‌ته‌كانی كۆماری ئیسلامی ئێران نابێت و نایان گۆڕن.

وتیشی: ئه‌مریكا به‌ گه‌مارۆكانی گه‌لی ئێران كردووه‌ته‌ ئامانج و هه‌وڵده‌دات خه‌ڵكی بخاته‌ ژێر گوشاره‌وه‌، تاوه‌كو له‌و رێگه‌یه‌وه‌ خه‌ڵكی ئێران له‌ دژی حكوومه‌ته‌كه‌یان هان بده‌ن، به‌لاَم هه‌وڵه‌كانی بێ ئه‌نجامده‌بێت.
هه‌رله‌درێژه‌ی وته‌كانیدا زه‌ریف جه‌ختیكرده‌وه‌: به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا ناتوانێت هه‌نارده‌ی نه‌وتی ئێران بگه‌یه‌نێته‌ سفر، چونكه‌ له‌ئێستادا بازاڕی جیهانی پێویستی زۆری به‌ نه‌وتی ئێران هه‌یه‌.

119 جار خوێندراوەتەوە
14/11/2018

بابەتی زیاتر