Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

ئه‌نجومه‌نی پیرانی ئه‌مریكا ده‌نگ له‌سه‌ر پرۆژه‌ یاسایه‌ك بۆ سزادانی سعودییه‌ ده‌دات


په‌یام

ئه‌نجومه‌نی پیرانی ئه‌مریكا له‌سه‌ر جه‌نگی یه‌مه‌ن و كوشتنی جه‌مال خاشقچی ڕۆژنامه‌نوس ده‌نگ له‌سه‌ر سزادانی سعودیه‌ ده‌دات.


بۆب كرۆكه‌ر سیناتۆری كۆماریی، ڕایگه‌یاند، ئه‌نجوومه‌نی پیران له‌ میانی چه‌ند هه‌فته‌ی داهاتوودا به‌ هۆی جه‌نگی یه‌مه‌ن و تاوانی كوشتنی رۆژنامه‌نوس، جه‌مال خاشقچی ده‌نگ له‌سه‌ر یاسای سزادانی سعوودیه‌ ده‌دات.

بۆب كڕۆكه‌ر سه‌رۆكی لیژنه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ له‌ ئه‌نجوومه‌نی پیران له‌ لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه‌, كه‌ به‌ر له‌ كۆتایی ئه‌مساڵ، ئه‌نجوومه‌نی پیران ده‌نگ له‌سه‌ر یاسایه‌ك ده‌دات كه‌ جه‌خت ده‌كاته‌وه‌ له‌سه‌ر ڕاگرتنی هه‌موو پشتیوانیییه‌كان بۆ سعوودیه‌ له‌ جه‌نگی یه‌مه‌ن.

كڕۆكه‌ر وتیشی: له‌وانه‌یه‌ ده‌نگ له‌سه‌ر ئه‌وه‌ش بدرێت كه‌ ئیتر چه‌ك به‌ سعوودیه‌ نه‌فرۆشرێت.

بۆب كرۆكه‌ر باسی له‌وه‌شكرد كه‌ یاسادانه‌رانی ئه‌مریكا ده‌یانه‌وێت ناڕه‌زاییه‌تی خۆیان به‌رامبه‌ر به‌ سعوودیه‌ به‌ هۆی تاوانی كوشتنی جه‌مال خاشقجی له‌ كۆنسولخانه‌ی سعوودیه‌ له‌ شاری ئیستانبوڵ ده‌ربڕین و وتی: له‌ئێستادا ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌نی پیران به‌ دوای رێگه‌یه‌كدا ده‌گه‌ڕێن بۆ ئه‌وه‌ی ناڕه‌زاییه‌تی خۆیان به‌رامبه‌ر به‌ سعوودیه‌ به‌ هۆی كوشتنی جه‌مال خاشقجی و جه‌نگ یه‌مه‌ن ده‌رببڕن.

ئه‌ندامه‌كه‌ی ئه‌نجومه‌نی پیرانی ئه‌مریكا ڕاشیگه‌یاندووه‌: ئه‌گه‌ر گرێبه‌ستێكی فرۆشتنی چه‌ك به‌ سعوودیه‌ بێته‌ئاراوه‌، ئه‌وا زۆر ئه‌سته‌م ده‌بێت له‌ ئه‌نجوومه‌نی پیران رێگری له‌ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ بكه‌ن.

ناوبراو ئه‌وه‌شی ئاشكرا كرد كه‌ یاریده‌دره‌كانی داوایان له‌ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌، و وه‌زیری به‌رگری و به‌ڕێوه‌به‌ری سی ئای ئه‌ی كردووه‌ كه‌ له‌ كۆتاییه‌كانی ئه‌م مانگه‌ بێنه‌ كۆنگرێس و ئیفاده‌ی نهێنی خۆیان له‌ باره‌ی مه‌ترسییه‌كانی په‌یوه‌ست به‌ ره‌وشی یه‌مه‌ن و كوشتنی جه‌مال خاشقجی پێشكه‌ش بكه‌ن.

رۆژی شه‌ممه‌ی رابردوو كه‌ناڵی "فۆكس"ی ئه‌مریكی بڵاویكردبوویه‌وه‌، ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران له‌سه‌ر پشكی دیموكراته‌كان، له‌ میانی 10 رۆژدا، پڕۆژه‌ یاسایه‌ك تایبه‌ت به‌ ڕاگرتنی پێدانی چه‌ك به‌ سعوودیه‌ پێشه‌كه‌شده‌كات.


162 جار خوێندراوەتەوە
14/11/2018

بابەتی زیاتر