Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

دادگای فیدراڵی دۆسیەی هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی دواخست


پەیام 

دادگای باڵای فیدرالی عێراق بڕیاریدا وردبینی له‌و سكاڵایه‌ دوابخات كه‌ حكوومه‌تی فیدرالی عێراق سه‌باره‌ت به‌ هه‌نارده‌كردنی نه‌وت به‌ شێوه‌یه‌كی سه‌ربه‌خۆ له‌سه‌ر حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان تۆماریكردووه‌.

ئه‌یاس سامۆك وته‌بێژی دادگای باڵای فیدرالی عێراق، له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا كه‌ كۆپییه‌كی ده‌ست په‌یام كه‌وتووه‌، ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه‌: دادگای باڵای فیدراڵی، به‌سه‌رۆكایه‌تی دادوه‌ر مه‌دحه‌ت مه‌حمود و به‌ ئاماده‌بوونی سه‌رجه‌م ئه‌ندامان دادگاكه‌، وردبینی بۆ تانه‌ی ناده‌ستووریی سه‌باره‌ت به‌ ده‌رهێنان و راسته‌وخۆ هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان كرد.

ئه‌یاس سامۆك راشیگه‌یاندووه‌ كه‌ دانیشتنه‌كه‌ تایبه‌ت بوو به‌ وردبینی له‌ راپۆرتی شاره‌زایان و ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، دادگا تێبینی ئه‌وه‌ی كرد كه‌ شاره‌زاكان راپۆرتێكی یه‌كگرتوویان پێشكه‌ش نه‌كردوه‌و هه‌ریه‌كه‌یان رای جیاوازی خۆیان تیایدا خستبووه‌ڕوو.

وته‌بێژی دادگای باڵای فیدرالی باسی له‌وه‌شكرد كه‌ دادگا دانیشتنه‌كه‌ی بۆ رۆژی نۆی مانگی داهاتوو دواخست تا شاره‌زاكان بتوانن ئه‌ركه‌كه‌یان ته‌واو بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی له‌ ماوه‌ی 10 رۆژدا و پێش واده‌ی دانیشتنی داهاتووی دادگا، راپۆرتێكی یه‌كگرتوو پێشكه‌ش بكه‌ن.

جێی ئاماژه‌یه‌ به‌هۆی سه‌ربه‌خۆ هه‌نارده‌كردنی نه‌وت له‌لایه‌ن هه‌رێمی كوردستانه‌وه‌ حكومه‌تی عیراق له‌ دادگای باڵای فیدڕاڵی سكاڵای له‌سه‌ر حكومه‌تی هه‌رێم تۆماركردووه‌و به‌ پێشێلكردنی ده‌ستور تۆمه‌تباری ده‌كات.

364 جار خوێندراوەتەوە
14/11/2018

بابەتی زیاتر