Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

بەهۆی ئاگربەست لەگەڵ حەماس؛ وه‌زیری‌ به‌رگریی‌ ئیسرائیل دەستی لەکار کێشایەوە


پەیام 

وه‌زیری‌ به‌رگریی‌ ئیسرائیل به‌هۆی‌ ناڕازیبوونی‌ له‌ ئاگربه‌ستی‌ وڵاته‌كه‌ی‌ له‌گه‌ڵ حه‌ماس، ده‌ستی‌ له‌ كار كێشایه‌وه‌ و ڕایگه‌یاند: ئاگربه‌سته‌كه‌ی‌ غه‌ززه‌ چۆكدادانه‌ بۆحه‌ماس.

ئه‌ڤیگدۆر لیبه‌رمان، وه‌زیری به‌رگریی ئیسرائیل، دوای كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ ئه‌ندامانی پارته‌كه‌ی (پارتی ئیسرائیل ماڵمانه‌)، له‌ كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی خۆی له‌ پۆسته‌كه‌ی‌ ڕاگه‌یاند.

وه‌زیری به‌رگریی ئیسرائیل ڕه‌خنه‌ی توندی له‌ حكوومه‌تی ئیسرائیل گرت و، ڕایگه‌یاند "ئه‌و ئاگربه‌سته‌ی دوێنێ له‌ نێوان لایه‌نه‌ فه‌ڵه‌ستینیه‌كان و ئیسرائیل ڕاگه‌یه‌ندرا، جگه‌ له‌ به‌چۆكداهاتن بۆ ئه‌و لایه‌نانه‌ هیچ واتایه‌كی دیكه‌ی نییه‌".

وه‌زیری به‌رگریی ئیسرائیل به‌ ئاماژه‌دان به‌وه‌ی كه‌ ئه‌و بێده‌نگ نابێت به‌رامبه‌ر ڕێگه‌دان به‌ ڕه‌وانه‌كردنی 15 ملیۆن دۆلار له‌ قه‌ته‌ره‌وه‌ بۆ كه‌رتی غه‌ززه‌ی گه‌مارۆدراو، وتیشی "له‌ لایه‌كه‌وه‌ له‌ په‌رله‌مان یاسا تێده‌په‌ڕێندرێت بۆ ئه‌وه‌ی ڕێگه‌ له‌ ڕه‌وانه‌كردنی پاره‌ بگیرێت و، له‌ لایه‌كی دیكه‌وه‌ ده‌رفه‌تی پێدانی پاره‌ به‌ خه‌ڵكی غه‌ززه‌ ده‌ڕه‌خسێنین".

لیبه‌رمان ڕایشیگه‌یاند "500 مووشه‌ك له‌ لایه‌ن گرووپه‌كانی به‌ره‌نگاریی فه‌ڵه‌ستین له‌ غه‌ززه‌وه‌ ئاراسته‌ی‌ ئیسرائیل كراون".

حكوومه‌تی ئیسرائیل كه‌ له‌ هاوپه‌یمانیی شه‌ش پارت پێكهاتووه‌، پارتی ئیسرائیل ماڵمانه‌ كه‌ ئه‌ڤیگدۆر لیبه‌رمان سه‌رۆكایه‌تیی ده‌كات، یه‌كێكه‌ له‌و پارتانه‌ و خاوه‌نی پێنج كورسییه‌ له‌ په‌رله‌مانی ئه‌و وڵاته‌.

583 جار خوێندراوەتەوە
14/11/2018

بابەتی زیاتر