Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

ژماره‌ی قوربانیانی ئاگرەکەی كالیفۆرنیا بۆ 50 كه‌س به‌رزبوویەوە


پەیام 

ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی به‌ هۆی ئاگری دارستانه‌كانی ویلایه‌تی كالیفۆرنیای باشووری رۆژئاوای ئه‌مریكا گیانیان له‌ده‌ستداوه‌ بۆ 50 كه‌س به‌رزبووه‌ته‌وه‌.

كاربه‌ده‌ستانی‌ وویلایه‌ته‌كه‌ ئاشكرایانكرد: ئاگره‌كه‌ زۆرترین قوربانیی له‌ مێژووی ئاگركه‌وتنه‌وه‌كانی ویلایه‌ته‌كه‌دا لێكه‌وتووه‌ته‌وه‌ و به‌ هۆیه‌وه‌ 50 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه‌ و لانیكه‌م نۆ هه‌زار و 200 بینا سووتاون، هه‌روه‌ها پێنج هه‌زار و 600 كارمه‌ندی ئاگركوژێنه‌وه‌ به‌مه‌به‌ستی كوژاندنه‌وه‌ی ئاگره‌كه‌ ڕاسپێردراون.

هه‌روه‌ها له‌ باشووری ویلایه‌ته‌كه‌ و به‌ هۆی ته‌شه‌نه‌كردنی ئاگره‌كه‌ له‌ شاری مالیبۆی خۆرئاوای لۆس ئانجلۆس، 300 هه‌زار كه‌س له‌ سه‌رتاسه‌ری ویلایه‌ته‌كه‌ ئاواره‌بوون, ئاژانسی‌ هه‌واڵی‌ بی‌ بی‌ سی‌ ئاشكرایشیكردووه‌: زیاتر له‌ 200 هاوڵاتی‌ بێسه‌روشوێنن.

به‌ هۆی كاریگه‌ری ڕه‌شه‌باوه‌ په‌ره‌سه‌ندنی ئاگره‌كه‌ درێژه‌ی هه‌یه‌ و تا ئێستا ڕووبه‌ری 404 كیلۆمه‌تری گرتووه‌ته‌وه‌.

ئاگره‌كه‌ كه‌ ڕۆژی هه‌شتی‌ ئه‌م مانگه‌ له‌ بناری شاخه‌كانی سییڕا نیڤادا كه‌وته‌وه‌, له‌ مێژوویی ویلایه‌ته‌كه‌دا به‌ سووتێنه‌رترین ئاگر داده‌نرێت و سێیه‌مین ئاگره‌كه‌ كه‌ زۆرترین زیانی گیانی هه‌بووه‌.

150 جار خوێندراوەتەوە
14/11/2018

بابەتی زیاتر