Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

حەماس ئیدانەی بڕیارێکی ئەمریکا سەبارەت بە یەکێک لە سەرکردەکانی دەکات


پەیام 

بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماس به‌ تووندی ئیدانه‌ی‌ بڕیارێكی‌ ئه‌مریكای‌ كرد كه‌ بڕی پێنج ملیۆن دۆلار خه‌ڵاتی‌ بۆ ئاشكراكردنی‌ شوێنی جێگری سه‌رۆكی نووسینگه‌ی سیاسیی حه‌ماس دیاری‌ كردووه‌.

ئێواره‌ی دوێنێ وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا له‌ ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا ئاشكرای‌ كرد "ئه‌مریكا بڕی پێنج ملیۆن دۆلار ده‌دات به‌ هه‌ر كه‌سێك كه‌ زانیاری له‌سه‌ر شوێنی هه‌ریه‌كه‌ له‌ ساڵح عاروری سه‌رۆكی نووسینگه‌ی سیاسیی بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماس و، دوو به‌رپرسی حیزبوڵڵا به‌ ناوه‌كانی خه‌لیل یوسف مه‌حموود و هیشام عه‌لی تابتابانی بدات".

لای‌ خۆیه‌وه‌ بزووتنه‌وه‌ی‌ حه‌ماسی‌ فه‌ڵه‌ستینی‌ له‌ ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا "ئیدانه‌ی‌ تووندی‌" ئه‌و هه‌نگاوه‌ی‌ ئه‌مریكای‌ كرد و ڕایگه‌یاند "ئه‌و كاره‌ی‌ واشنتۆن خزمه‌تی ئامانج و سیایه‌ته‌ نه‌ژادپه‌رستانه‌كان و، هێرشه‌كانی ئیسرائیل دژی گه‌لی فه‌ڵه‌ستین ده‌كات".

حه‌ماس جه‌ختی‌ له‌وه‌ كردووه‌ته‌وه‌ "ساڵح عاروری به‌رده‌وام ده‌بێت له‌ ئه‌ركه‌كه‌ی بۆ خزمه‌تكردنی گه‌لی فه‌ڵه‌ستین".

هه‌روه‌ها داوای‌ له‌ كۆمكاری عه‌ره‌بی و، ڕێكخراوی هاریكاریی ئیسلامی و، وڵاتانی دیكه‌ی‌ جیهان كردووه‌، كاردانه‌وه‌ دژی ئه‌م بڕیاره‌ی ئه‌مریكا نیشان بده‌ن.

ساڵح عاروری، سه‌رۆكی نووسینگه‌ی سیاسیی بزوتنه‌وه‌ی حه‌ماس، له‌ ساڵی 2015 له‌لایه‌ن ئه‌مریكاوه‌ خراوه‌ته‌ لیستی‌ تیرۆره‌وه‌.

211 جار خوێندراوەتەوە
14/11/2018

بابەتی زیاتر