Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

ئامێدی.. به‌هۆی بۆردومانه‌كانی سوپای توركیاوه‌؛ سێ هاوڵاتی كوژران


په‌یام

به‌هۆی بۆردوومانی فڕۆكه‌ جه‌نگیه‌كانی توركیا بۆسه‌ر ناوچه‌یه‌كی‌ قه‌زای ئامێدی، سێ هاوڵاتی‌ كوژران.

دوای‌ نیوه‌ڕۆی‌ دوێنێ چوارشه‌ممه‌ فڕۆكه‌ جه‌نگیه‌كانی توركیا سنوره‌كانی ناوچه‌ی ئامێدییان بۆردوومان كردو به‌وهۆیه‌وه‌ سێ هاوڵاتی كوژران.
په‌یامنێری‌ په‌یام رایگه‌یاند" سێ هاوڵاتیه‌كه‌ خه‌ڵكی گوندی ئه‌ره‌دنانی‌ سه‌ربه‌ قه‌زای ئامێدین و سه‌رقاڵی به‌خێوكردنی مێش هه‌نگوین و ئاژه‌ڵداری‌ بوون.
هه‌ر شه‌وی ڕابردوو دانیشتوانی ناوچه‌كه‌و كه‌سوكاری سێ‌ قوربانیه‌كه‌ هه‌وڵیانداوه‌ ته‌رمه‌كان بگوازنه‌وه‌، به‌ڵام به‌هۆی‌ ڕێگری سوپای توركیاوه‌ هه‌وڵه‌كانیان بێ‌ ئاكام بووه‌.
به‌پێی ئاماره‌ فه‌رمیه‌كان ته‌نها له‌ ماوه‌ی‌ 11 مانگی‌ ئه‌مساڵدا" 12 هاوڵاتی‌ پارێزگای دهۆك به‌هۆی بۆردوومانی سوپای‌ توركیاوه‌ كوژراون و سێ كه‌سی دیكه‌ش به‌وهۆیه‌وه‌ بریندار بوون.

148 جار خوێندراوەتەوە
15/11/2018

بابەتی زیاتر