Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

حكومه‌تی به‌ریتانیا رێكه‌وتنی چونه‌ده‌ره‌وه‌ی له‌ یه‌كێتی ئه‌وروپا په‌سه‌ندكرد


په‌یام

دوای ئه‌وه‌ی یه‌كێتی ئه‌وروپا و به‌ریتانیا بۆ چوونه‌ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و ووڵاته‌ له‌ یه‌كێتی ئه‌وروپا ڕێككه‌وتن، ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی به‌ریتانیا رێككه‌وتنه‌كه‌یان په‌سند كرد. 

دوای كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی به‌ریتانیا به‌ سه‌رۆكایه‌تی سه‌رۆكوه‌زیرانی وڵاته‌كه‌ تێرێزا مای كه‌ نزیكه‌ی پێنج كاتژمێری خایاند، دواجار رێككه‌وتنی برێخێت په‌سند كرا.

له‌ لێدوانێكیدا تێرێزا مه‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی به‌ریتانیا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا: دوای ئه‌وه‌ی به‌ وردی خوێندنه‌وه‌یان بۆ رێككه‌وتنی برێخت كردووه‌ بڕیاری په‌سند كردنیان داوه‌و وتیشی: به‌ دڵنیاییه‌وه‌ پێی وایه‌ ئه‌و رێككه‌وتنه‌ له‌ به‌رژه‌وه‌ندی به‌ریتانیا ده‌بێت به‌ باشترین شێوه‌.

سه‌رۆك وه‌زیرانی به‌ریتانیا ئه‌وه‌شی ووت: سبه‌ینێ له‌سه‌ر ورده‌كارییه‌كانی ڕێككه‌وتنه‌كه‌ زانیاری به‌ په‌رله‌مانی وڵاته‌كه‌ی ده‌دات.

جێی ئاماژه‌یه‌ تاوه‌كو ئێستا ناوه‌ڕۆكی رێككه‌وتنی برێخیت كه‌ له‌نێوان به‌ریتانیا و یه‌كێتی ئه‌ورووپایه‌ بۆ رای گشتی ڕانه‌گه‌یه‌ندراوه‌.

له‌لایه‌كی تره‌وه‌ سندووقی دراوی نێوده‌وڵه‌تی هۆشداریدا له‌وه‌ی ئه‌گه‌ر به‌ریتانیا به‌بێ رێككه‌وتن له‌ یه‌كێتیی ئه‌ورووپا جیابێته‌وه‌، گه‌شه‌سه‌ندنی به‌ڕێژه‌ی سه‌دا 5 بۆ 8 كه‌مده‌بێته‌وه‌.

له‌ 23ی حوزه‌یرانی 2016 له‌ راپرسییه‌كدا گه‌لی به‌ریتانیا به‌ ڕێژه‌ی له‌ سه‌دا 51 و پۆینت 9 بڕیاری چوونه‌ ده‌ره‌وه‌یان له‌ یه‌كێتی ئه‌وروپادا، به‌و شێوه‌یه‌یه‌ش به‌ریتانیا بوه‌ یه‌كه‌مین وڵات له‌مێژودا كه‌له‌ یه‌كێتی ئه‌وروپا بچێته‌ ده‌ره‌وه‌، كه‌ له‌ساڵی 1957ه‌وه‌ دامه‌زراوه‌و 28 وڵاتی كیشوه‌ره‌ پیره‌كه‌ ئه‌ندامه‌ تێیدا، به‌ڵام له‌دوای بڕیاری به‌ریتانییه‌كان ژماره‌یه‌ ئه‌ندامه‌كانی بۆ 27 وڵات كه‌مده‌بێته‌وه‌.

210 جار خوێندراوەتەوە
15/11/2018

بابەتی زیاتر