Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

كالیفۆرنیا.. زیاتر له‌ 9 هه‌زار بینا به‌هۆی ئاگره‌كه‌وه‌ سوتاون


په‌یام

ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی به‌ هۆی ئاگری دارستانه‌كانی ویلایه‌تی كالیفۆرنیای باشووری رۆژئاوای ئه‌مریكا گیانیان له‌ده‌ستداوه‌ بۆ 56 كه‌س به‌رزبووه‌ته‌وه‌.


كاربه‌ده‌ستانی‌ وویلایه‌ته‌كه‌ ئاشكرایانكرد: ئاگره‌كه‌ زۆرترین قوربانیی له‌ مێژووی ئاگركه‌وتنه‌وه‌كانی ویلایه‌ته‌كه‌دا لێكه‌وتووه‌ته‌وه‌ و به‌ هۆیه‌وه‌ 56 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه‌ و لانیكه‌م نۆ هه‌زار و 200 بینا سووتاون, هه‌روه‌ها پێنج هه‌زار و 600 كارمه‌ندی ئاگركوژێنه‌وه‌ به‌مه‌به‌ستی كوژاندنه‌وه‌ی ئاگره‌كه‌ ڕاسپێردراون.

هه‌روه‌ها له‌ باشووری ویلایه‌ته‌كه‌ و به‌ هۆی ته‌شه‌نه‌كردنی ئاگره‌كه‌ له‌ شاری مالیبۆی خۆرئاوای لۆس ئانجلۆس، 300 هه‌زار كه‌س له‌ سه‌رتاسه‌ری ویلایه‌ته‌كه‌ ئاواره‌بوون, ئاژانسی‌ هه‌واڵی‌ بی‌ بی‌ سی‌ ئاشكرایشیكردووه‌: زیاتر له‌ 200 هاوڵاتی‌ بێسه‌روشوێنن و به‌رپرسانی‌ ویلایه‌ته‌كه‌ش بێسه‌روشوێنبونی‌ 130 كه‌سییان پشڕاستكردووه‌ته‌وه‌.

به‌ هۆی كاریگه‌ری ڕه‌شه‌باوه‌ په‌ره‌سه‌ندنی ئاگره‌كه‌ درێژه‌ی هه‌یه‌ و تا ئێستا ڕووبه‌ری 404 كیلۆمه‌تری گرتووه‌ته‌وه‌.

ئاگره‌كه‌ كه‌ ڕۆژی هه‌شتی‌ ئه‌م مانگه‌ له‌ بناری شاخه‌كانی سییڕا نیڤادا كه‌وته‌وه‌, له‌ مێژوویی ویلایه‌ته‌كه‌دا به‌ سووتێنه‌رترین ئاگر داده‌نرێت و سێیه‌مین ئاگره‌كه‌ كه‌ زۆرترین زیانی گیانی هه‌بووه‌.


136 جار خوێندراوەتەوە
15/11/2018

بابەتی زیاتر