Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

عەبدولستار مەجید هەواڵێکی ئێن ئاڕ تی بە درۆدەخاتەوە


پەیام 

سەرۆکی فراکسیۆنی کۆمەڵی ئیسلامی لە پەڕلەمانی کوردستان لە روونکردنەوەیەکدا راپۆرتێکی کەناڵی ئێن ئاڕ تی بە درۆدەخاتەوە و رەتی دەکاتەوە  لە ڕێگەی ئەوەوە گفتوگۆی نهێنی لەگەڵ پارتی دیموکراتی کوردستان و خودی بەڕێز نێچیرڤان بارزانی هەبێت بۆ بەشداریی لە کابینەی داهاتووی حکومەت.

سەرۆکی فراکسیۆنی کۆمەڵ راگەیاندووە: کەناڵی NRT لە ڕاپۆرتێکیدا باس لەوە دەکات کە کۆمەڵی ئیسلامیی کوردستان لە ڕێگەی منەوە گفتوگۆی نهێنی لەگەڵ پارتی دیموکراتی کوردستان و خودی بەڕێز نێچیرڤان بارزانی هەیە بۆ بەشداریی لە کابینەی داهاتووی حکومەت .

هاوکات سەرۆکی فراکسیۆنی کۆمەڵی ئیسلامی بە دیجیتاڵ میدیای پەیامی راگەیاند: سەرلەبەری ئەو هەواڵە ڕەتدەکاتەوە و زانیارییەکانی ناڕاستن. 

وتیشی: دەبوو ئەو بەڕێزانە بۆ پاراستنی "میسداقیەتی سەحەفی"خۆیان پەیوەندیان پێوە بکردمایە تا زانیاریی ڕاست و دروستیان بدەمێ نەک ئەو هەڵەیە بەسەریاندا تێپەڕ ببێ.

هاوکات جەختیشدەکاتەوە کۆمەڵ هیچ کەناڵ و لینکێکی نهێنی و شاراوە و هیچ مامەڵەیەکی ژێربەژێری نیە، ئەوەی هەبێ و هەبووە، بۆ خەڵکمان ئاشکراکردووە، چونکە ئامانجی ئێمە لەبەشداریکردن یان نەکردنی حکومەت، خزمەتکردنی خەڵکە، هەرکات زانیمان ئەو ئامانجە دێتە دی بە ئۆپۆزسیۆنبونمان بێ یان بەشداریی لە حکومەت، ئەوا دوو دڵ نابین و بە خەڵکی کوردستانی دەڵێین. 

1148 جار خوێندراوەتەوە
15/11/2018

بابەتی زیاتر