Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

داوای لەسێدارەدانی پێنج کەس لەسەر دۆسیەی خاشقجی دەکرێت


پەیام 

سەرۆکایەتی داواکاری گشتیی سعوودیە، شەلعان ئەلشەلعان ئاشکرایکرد، بە تاوانی کوشتنی جەمال خاشقجی داوای لەسێدارەدانی پێنج کەس کراوە.

وتەبێژی سەرۆکایەتی داواکاری گشتیی سعوودیە، شەلعان ئەلشەلعان لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانییدا کە لە شاری ریاز رایگەیاند: "تەرمی خاشقجی لەناو کۆنسولخانەدا لەتوپەت کراوە". 

شەلعان ئەلشەلعان ئاشکرایکرد جێگری پێشووی سەرۆکی هەواڵگریی، ئەحمەد عەسیری فەرمانی درووستکردنی تیمی کوشتنی خاشقجی داوە و فەرمانی کوشتنەکە لە لایەن سەرۆکی تیمەکەوە دراوە. 

سەرۆکایەتی داواکاری گشتیی سعوودیە تیشکی خستەسەر ئەوەش  لە کۆی ٢١ گومانلێکراو لە کوشتنی خاشقجی، تاوان خراوەتە پاڵ ١١ کەس و دۆسیەکەش رەوانەی دادگا کراوە. 

شەلعان ئەلشەلعان باسی لەوەکرد کە دیمه‌نی نزیكی ئه‌و هاریكاره‌ خۆجێییانه‌یان دەستکەوتووە كه‌ ته‌رمه‌كه‌ی خاشقجی وه‌رگرتووه‌ و یەکێک لە تۆمەتبارکراوەکان لە رووداوی کوشتنی خاشقجیدا، کامێراکانی کۆنسولخانەکەی تێکداوە. 

سەرۆکایەتی داواکاری گشتیی سعوودیە، ئاشکراشیکرد، قەدەغەی گەشتکردن بۆ دەرەوەی وڵات خراوەتە سەر راوێژکاری پێشووی دیوانی شاهانە، سعوود قەحتانی کە لە کارەکەی دوورخراوەتەوە.   

181 جار خوێندراوەتەوە
15/11/2018

بابەتی زیاتر