Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

نەتەوەیەکگرتووەکان: بەچڕی کارمان بۆ ئاگربه‌ستی فەلەستین و ئیسرائیل کردووە


پەیام

دوای ئەوەی ژووری هاوبه‌شی هێزه‌كانی شۆڕشی فه‌له‌ستینی له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا ئاگربه‌ستی نێوان ئیسرائیل و فه‌له‌ستینیان راگه‌یاند، نەتەوە یەکگرتووەکان رایگەیاند: ئاگاداری دوا راپۆرتەکانن و بە چڕی کاریان لەو پێناوە کردووە. 

فه‌رحان حه‌ق وته‌بێژی سكرتێری گشتی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان پشراستی ئاگربه‌سته‌كه‌ی كرده‌وه‌و ڕایگه‌یاند: ئاگاداری دوا راپۆرته‌كانن و میسر و نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بۆ ئه‌وه‌ی دڵنیایی هه‌بێت له‌ گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ رێككه‌وتنی ئاگربه‌ستی ساڵی 2014 به‌ چڕی كاریان كردووه‌.

له‌ماوه‌ی دوو رۆژی رابردوودا له‌ وه‌ڵامی هه‌ڵكوتانێكی سه‌ربازی ئیسرائیل بۆ نێو كه‌رتی غه‌ززه‌، بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماس سه‌دان مووشه‌كی ئاراسته‌ی ناوچه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی ئیسرائیلی نزیك له‌ سنووری كه‌رته‌كه‌ كردو، پاسێكی سه‌ربازانی جوله‌كه‌ی ته‌قانده‌وه‌.

دواتریش هێزه‌ سه‌ربازییه‌كانی ئیسرائیل نزیكه‌ی 160 ناوچه‌یان له‌ كه‌رتی غه‌ززه‌ كرده‌ ئامانج كه‌ یه‌كێكیان ته‌له‌ڤیزیۆنی ئه‌قسای سه‌ر به‌ بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماس بوو كه‌ به‌ 10 موشه‌ك خاپوریان كرد.

وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی غه‌ززه‌ش له‌باره‌ی ئاماری قوربانییه‌كان رایگه‌یاندووه‌: حه‌وت كه‌س كوژراون و چه‌ندین كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوون.

ئاگربه‌ستی نێوان ئیسرائیل و فه‌له‌ستینییه‌كان ناڕه‌زایه‌تی به‌شێكی كه‌می ئیسرائیلییه‌كانی لێكه‌وتووه‌ته‌وه‌و ئاڤیگدۆر لیبه‌رمانی وه‌زیری به‌رگری ئیسرائیل ده‌ستی له‌كاركێشایه‌وه‌و ئاگربه‌سته‌كه‌ی به‌ ملكه‌چكردنی قه‌واره‌ی جوله‌كه‌ بۆ هێزه‌كانی حه‌ماس وه‌سفكرد.

له‌ ساڵی 2007ـه‌وه‌ بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماس كۆنترۆڵی كه‌رتی غه‌ززه‌ ده‌كات و له‌و ساڵه‌وه‌ ئیسرائیل و میسر گه‌مارۆی كه‌رته‌كه‌یان داوه‌، پێكدادان و هه‌ڵكشانه‌ سه‌ربازییه‌كان له‌نێوان هه‌ردوولا جارجار سه‌رهه‌ڵده‌ده‌نه‌وه‌.

168 جار خوێندراوەتەوە
15/11/2018

بابەتی زیاتر