Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

ئەحمەدی حاجی ڕەشید داوای ریفۆرمی ئابوری لە سەرۆکوەزیرانی عێراق دەکات


پەیام 

ئەحمەدی حاجی رەشید ئەندامی پەڕلەمانی عێراق و ئەندامی لیژنەی دارایی لەسەر پشکی فراکسیۆنی کۆمەڵی ئیسلامی لە وتارێکدا داوای ریفۆڕمی ئابووری لە سەرۆکوەزیرانی عێراق دەکات. 

لە وتارەکەیدا ئەحمەدی حاجی رەشید باسی ئەو تەنگو چەڵەمانەی کردووە دێتە بەردەم حکومەتەکەی مەهدی کە خۆیان لە یەکسەرچاوەیی داهات، سیستەمێکی چاودێری لاواز ، زۆری قەرزی گشتی و گەندەڵی ئابوری دەبینێتەوە. 

هاوکات وتویەتی: پێویستە سەرۆکوەزیران بە هاوکاری و پاڵپشتی ناوخۆ و دەرەکی کاری بەپەلە بکات بۆ چارەسەرکردنی ئەو کێشانە ئەگەر ریفۆرمی ئابووری دەوێت. 

هەر لە وتارەکەدائاماژەی بەوەکردووە قەرزە گشتییەکانی سەر عێراق لە ئیستادا گەیشتووەتە ١٢٤ ملیار دۆلار کە سێهێندەی ئەو کاتەیە لە ساڵی ٢٠٠٤ عادل عەبدولمەهدی سەرکردایەتی شاندی عێراقی کرد بۆ پاریس کلەب کە لەوێ قسە لەسەر کەمکردنەوەی لە سەدا ٨٠ی قەرزە گشتییەکانی سەر عێراق کرا. 

لە وتارەکەیدا ئەو ئەندامەی لیژنەی دارایی چەند رێگەچارەیەکی بۆ سەرۆکوەزیرانی دیاریکردووە تاوەکو ئابووری عیراق بخاتەوە سەر سکەی خۆی لەوانە: پێویستە عەبدولمەهی بەخێرایی کار لەسەر گۆڕانکاری لە سیاسەتی ئابوری و گەنجینە بکات ئەمەش بە هاوبەشی لەگەڵ ئەنجومەنی نوێنەران بێت.

260 جار خوێندراوەتەوە
15/11/2018

بابەتی زیاتر