Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

موقته‌دا سه‌در له‌سه‌ر تەڕبوونی حه‌وت ملیار دینارەکە هاته‌ده‌نگ


پەیام 

موقته‌دا سه‌در له‌سه‌ر له‌ناچوونی بڕی حه‌وت ملیار دینار هاته‌ده‌نگ و به‌ خاڵێكی بچووكی نێو ده‌ریای گه‌نده‌ڵی له‌ عێراق ده‌زانێت و به‌پێویستیشی ده‌زانێت دادگا سزای ئه‌و كه‌سانه‌ بدات كه‌ به‌رپرسن له‌ به‌هه‌ده‌ردانی ئه‌و پاره‌یه‌.

له‌ تویتێكدا موقته‌دا سه‌در رێبه‌ری ره‌وتی سه‌در، له‌سه‌ر له‌ناچوونی بڕی 7 ملیار دینار هاته‌ده‌نگ و نوسیوویه‌تی: ئه‌و حه‌وت ملیار دیناره‌ی باس له‌ ونبونی ده‌كرێت، ته‌نیا خاڵێكی بچووكی نێو ده‌ریای گه‌نده‌ڵییه‌ له‌ عێراق و ده‌بێت دادگا گه‌نده‌ڵكاران سزابده‌ن وه‌گه‌رنا گه‌ل سزایان ده‌دات.

سه‌در له‌ تویته‌كه‌یدا ده‌شڵێت : ده‌بێت ئه‌و كه‌سانه‌ و هاوشێوه‌كانیان له‌ خێزانه‌ ناسراوه‌كان به‌ تاوانی گه‌نده‌ڵی ده‌ستگیربكرێن، چونكه‌ قوتی خه‌ڵكیان بردووه‌.

له‌كۆتایشدا سه‌در هاشتاگێكی دروستكردوه‌ و هه‌ڕه‌شه‌ ده‌كات و ده‌ڵێت: سزایان بده‌ن ئه‌گه‌ر نا ئێمه‌ سزایان ده‌ده‌ین.

دوێنێ عه‌لی عه‌لاق، پارێزگاری بانكی ناوه‌ندی عێراق رایگه‌یاند: به‌هۆی لافاوه‌وه‌ حه‌وت ملیار دۆلاریان نوقمی ئاو بوه‌ و له‌ناوچووه‌، ئه‌م لێدوانه‌ش ناڕه‌زایی شه‌قامی عێراقی لێكه‌وته‌وه‌.

پێشتریش به‌شێك له‌ په‌رله‌مانتاران ئاماژه‌یان به‌وه‌دابوو، 12 ملیار دینار به‌هۆی بارانبارینه‌وه‌ له‌ناوچووه‌و وته‌كانی پارێزگاری بانكی ناوه‌ندییان ڕه‌تكرده‌وه‌ كه‌ بڕی پاره‌كه‌ی به‌ حه‌وت ملیار دینار خه‌مڵاندبوو.

1818 جار خوێندراوەتەوە
15/11/2018

بابەتی زیاتر