Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

سعودییە هێرشه‌كانی سه‌ر حوده‌یدییه‌ی ڕاگرت


پەیام 

هاوپه‌یمانی عه‌ره‌بی كه‌ به‌سه‌رۆكایه‌تی سعودیه‌ بۆ جه‌نگی یه‌مه‌ن پێكهاتووه‌ هێرشه‌كانی سه‌ر حوده‌یدییه‌ی ڕاگرت.

ئاژانسی هه‌واڵی ڕۆیته‌رز له‌زاری به‌رپرسێكی باڵای سه‌ربازی سووپای یه‌مه‌ن و دوو سه‌رچاوه‌ی تره‌وه‌ بڵاویكردووه‌ته‌وه‌: پاش ئه‌وه‌ی ڕاپۆرته‌كان باسیان له‌ كوشتنی هاوڵاتیانی مه‌ده‌نی كرد له‌ شاره‌كه‌، هاوپه‌یمانی سعودیه‌ فه‌رمانی وه‌ستاندنی هێرشه‌كانی سه‌ر شاری حوده‌یده‌ی ده‌كردووه‌.

سه‌رچاوه‌ سه‌ربازییه‌كه‌ی ڕۆیته‌رز وتوشیه‌تی: فه‌رمانی ڕاگرتنی هێرشه‌كانی سه‌ر شاری حوده‌یده‌ هێزه‌ زه‌مینییه‌كانیش ده‌گرێته‌وه‌.

هاوكات میدیا عه‌ره‌بییه‌كان بڵاویان كرده‌وه‌: له‌پێناوده‌ربازبوونی كارمه‌ندانی رێكخراوه‌ فریاگوزارییه‌كان و دانیشتوانی  پارێزگای حوده‌یده‌ی خۆرئاوای یه‌مه‌ن، به‌شێوه‌یه‌كی كاتی‌ شه‌ڕوپێكدادان له‌و پارێزگایه‌ راگیراوه‌وئامانج له‌و رێككه‌وتنه‌ی نێوان نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان و حكومه‌تی یه‌مه‌ن پێدانی هه‌لێكه‌ به‌كارمه‌ندانی رێكخراوه‌ فرایاگوزارییه‌كان و دانیشتوانی حوده‌یده‌ بۆ ئه‌وه‌ی شاره‌كه‌ جێبهێڵن.

 لای خۆشیه‌وه‌ ماجد فه‌زائیل وه‌زیری مافی مرۆڤ له‌یه‌مه‌ن وتویه‌تی: له‌گه‌ڵ هێزه‌ چه‌كداره‌كانی حوسییه‌كان گفتوگۆ له‌سه‌ر ئه‌وه‌كراوه‌ كه‌ بێ شه‌ڕ پارێزگاكه‌ ته‌سلیم بكه‌نه‌وه‌ به‌ڵام حوسییه‌كان ئه‌و پێشنیاره‌یان ڕه‌تكره‌وه‌.

راگرتنی شه‌ڕوپێكدادان له‌پارێزگای حوده‌یده‌ پاش چه‌ند مانگێك له‌هێرشی به‌رده‌وامی هێزه‌كانی سه‌ربه‌ حكومه‌تی یه‌مه‌ن دێت بۆ سه‌ر ئه‌و پارێزگایه‌ كه‌له‌ ساڵی 2014ه‌وه‌ له‌ژێر كۆنتڕۆڵی حوسییه‌كاندایه‌.

163 جار خوێندراوەتەوە
15/11/2018

بابەتی زیاتر