Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

ڤیدیۆ.. بەڕێوبەری پۆلیسی سلێمانی وەڵامی پۆلیسی هەولێر دەداتەوە


پەیام 

له‌كۆنگره‌یه‌كی‌ رۆژنامه‌وانیدا ئاسۆ ته‌ها عه‌بدولكه‌ریم به‌رێوه‌به‌ری‌ پۆلیسی‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌ وه‌ڵامی‌ لێدوانه‌كانی‌ به‌رێوه‌به‌ری‌ پۆلیسی‌ هه‌ولێر دایه‌وه‌و رایگه‌یاند:داوای‌ لێ ده‌كه‌م كه‌ ئه‌گه‌ر كه‌سێك هه‌یه‌و فه‌رمانی‌ ده‌ستگیركردنی‌ هه‌یه‌ با ئاگادارمان بكاته‌وه‌. 

ئەوەیشی وت پێویستە هه‌ماهه‌نگی هه‌بێت له‌نێوانماندا دور له‌عه‌قڵی‌ حزبایه‌تی‌ نه‌ك بۆ بازار گه‌رمكردن له‌كۆنگره‌ی رۆژنامەنوسیدا قسەبکەین، وتیشی ئێمه‌ ده‌یان جار هاوكاری‌ ئه‌وانمان كردوه‌و تۆمه‌تبارمان ده‌ستگیركردوه‌و بۆمان ره‌وانه‌كردونه‌ته‌وه‌.

وتیشی‌، ئێمه‌ جیاوازی‌ له‌نێوان شاری‌ سلێمانی‌‌و هه‌ولێرو هیچ شارو شارۆچكه‌یه‌كی‌ هه‌رێمی‌ كوردستاندا ناكه‌ین، هه‌موی‌ خاكی‌ پیرۆزی‌ ئه‌م كوردستانه‌یه‌و به‌ئه‌ركی‌ خۆمانی‌ ده‌زانین وه‌ك بیلبیله‌ی‌ چاومان بیپارێزین.

عه‌مید ئاسۆ ته‌ها عه‌بدولكه‌ریم رونیشكرده‌وه‌ هێزه‌كانی‌ پۆلیسی‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌ به‌رده‌وام چالاكییان‌ هه‌بوه‌و چه‌ندین تاوانباری‌ گه‌وره‌ی‌ ده‌ستگیركردووه‌، زۆربه‌ی‌ ئه‌و تاونبارانه‌ له‌شاره‌كانی‌ تره‌وه‌و له‌شاری‌ هه‌ولێرو دهۆكه‌وه‌ هه‌ڵهاتون‌و هاتونه‌ته‌ ئێره‌، ئێمه‌ ده‌ستگیرمانكردون‌و راده‌ستی‌ ئه‌وانمان كردون

دوپاتیشیكرده‌وه‌ كه‌ ئه‌گه‌ر به‌رێوه‌به‌ری‌ پۆلیسی‌ هه‌ولێر ناونیشان یان فه‌رمانی‌ ده‌ستگیركردنی‌ هه‌ر كه‌سێكی‌ لایه‌و هاتۆته‌ شاری‌ سلێمانی‌ داوای‌ لێده‌كه‌ین بۆمان بنێرێت تا ده‌ستگیری‌ بكه‌ین‌و بۆیان بنێرینه‌وه‌.

جەختیشیکردەوە هەرھاوڵاتیەکی‌ تریش له‌سنوری‌ پارێزگای‌ سلێمانیدا شوێنی‌ تاوانبارێك ده‌زانێت كه‌ فه‌رمانی‌ ده‌ستگیركردنی‌ هه‌یه‌ سوپاسی‌ ده‌كه‌ین كه‌ ئاگادارمان بكاته‌وه‌ تا هێزه‌كانمان ده‌ستگیری‌ بكه‌ن‌و روبه‌روی‌ دادگای‌ بكه‌نه‌وه‌.

 

331 جار خوێندراوەتەوە
15/11/2018

بابەتی زیاتر