Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

شەقڵاوە.. بە هۆی جۆرە کرمێک 32 قوتابی تووشی حاڵەتێکی مەترسیدار بوون


پەیام 

جۆرەکرمێک لە ناو قوتابیانی قوتابخانەیەکی شەقڵاوە بڵاودەبێتەوە و بەوهۆیەشەوە 32 قوتابی تووشی حاڵەتێکی مەترسیدار بوون. 

محەمەد ئامۆکەیی بەرپرسی ڕاگەیاندنی تەندروستی شەقڵاوە ڕایگەیاند: دوێنێ لە لایەن بەڕێوەبەری قوتابخانەیرەزگەی دیوین سەر بە قەزای شەقڵاوە ئاگادار کراینەوە کە جۆرە حالەتێکی مەترسیدار لەنێو قوتابیان و لە سەرجەم پۆلەکان بڵاوبۆتەوە. 

هاوکات رایگەیاندووە: تیمێکی پاراستنی تەندروستی سەر بە بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی شەقڵاوە سەردانی  قوتابخانەکەی کردووە و لە نزیکەوە پشکنین و بە دوواداچوونیان کردووە کە نزیکەی 32 قوتابی تووشی حالەتی خوڕشت ببوون. 

هۆکارەکەشی بۆ ئەوەگێڕاوەتەوە ڕۆژی پێشتر چەند قوتابیەک دەچنە دەوروبەری گوندەکە بۆ کۆکردنەوەی قارچک بەهۆی بەرککەوتن لەگەڵ دارو گژوگیا جۆرە کرمێکی ڕەنگ سووری بچوک دەچێتە ناو ڵەشی ئەو قوتابیانە و لەگەڵ هاتنیان بۆ قوتابخانە ئەو کرمە دەگوازنەوە نێو پۆڵ و تا ئێستا 32 قوتابی تووشی حاڵەتی خوڕشت، حساسیەت بوونە و بەشێک لە جەستەی قوتابیە توشبووەکان بۆتە برین. 

ئاماژەی بەوەشکردووە داوایان لە بەڕێوەبەرو مامۆستایان کرد دەبێت ئەو قوتابیانە ڕەوانەی نەخۆشخانە بکرێن بەمەبەستی وەرگرتنی چارەسەر و ئێمەیش جگە لەوەی هەندێ پێداویستی فریاگوزاری ماددەی پاککەرەوە مان بۆ دابین کردن، لە هەمانکاتدا چەندین ڕێنمایی هۆشیاری و خۆپارێزی  بۆ قوتابیان و مامۆستایان باس کرد لە پێناو پاراستنی تەندروستی قوتابیان. 

944 جار خوێندراوەتەوە
15/11/2018

بابەتی زیاتر