Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

لە 12 ساڵی رابردوودا 250 هه‌زار كه‌س له‌ مه‌كسیك كوژراون


پەیام 

له‌ میانی 12 ساڵی رابردوودا، 250 هه‌زار كه‌س له‌ مه‌كسیك كوژراون و زیاتر له‌ 37 هه‌زار كه‌سیش بێسه‌روشوێن بوون.

رۆژنامه‌ی وۆڵ ستریت جۆرناڵ بڵاویكرده‌وه‌، له‌ساڵی 2006ه‌وه‌ تاكو ئێستا، 100 هه‌زار كه‌س به‌ هۆی رووداوی كوشتن و 150 هه‌زار كه‌سیش به‌ هۆی پێكدادانه‌كانی نێوان مافیاكانی مادده‌ی هۆشبه‌ر له‌ مه‌كسیك كوژراون.

هه‌روه‌ها 37 هه‌زار و 400 كه‌سیش له‌ میانی ئه‌م 12 ساڵه‌دا، بێسه‌روشوێن بوون و هیچ هه‌واڵێكیان نییه‌ و پێده‌چێت ئه‌وانیش له‌ ژیاندا نه‌مابن و داتاكان ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌ده‌ن تا دێت ژماره‌ی قوربانیان له‌و وڵاته‌ ته‌شه‌نه‌ ده‌ستێنێت. 

رووداوه‌كانی كوشتن له‌و وڵاته‌ ئه‌مساڵ به‌راورد به‌ ساڵی رابردوو، له‌سه‌دا 18 زیادی كردووه‌، ژماره‌ی بێسه‌روشوێنبووانیش له‌ ساڵی 2015، سێ هه‌زار و 400 كه‌س بووه‌، به‌ڵام ئه‌م ژماره‌یه‌ ساڵی رابردوو گه‌یشتووه‌ته‌، پێنج هه‌زار و 500 كه‌س.

دۆزینه‌وه‌ی گۆڕی به‌كۆمه‌ڵیش له‌و ماوه‌یه‌ی دواییدا له‌ مه‌كسیك بووه‌ته‌ جێی سه‌رنج. به‌جۆرێك له‌ مانگی ئه‌یلوولی رابردوو، ته‌رمی 174 كه‌س له‌ژێر خاك ده‌رهێندرا كه‌ منداڵی ساواشیان له‌نێودابوون.

جێی ئاماژه‌یه‌ له‌ مانگی ئازاری ئه‌مساڵدا له‌میانی ڕاپۆرتێكدا كه‌له‌سه‌ر ترسناكترین 50 شاری دنیا بڵاوكرایه‌وه‌ 12 شاری گه‌وره‌ی مه‌كسیك له‌ لیسته‌كه‌دا بوونی هه‌بوو.

162 جار خوێندراوەتەوە
15/11/2018

بابەتی زیاتر