Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

هۆشداریی له‌ دروستبوونی‌ لافاو لە باشووری عێراق ده‌درێت

په‌یام

بەڕێوەبەری کەشناسیی عێراق هۆشداریدەدات لەوەی بارانێکی بەخوڕ ناوچەکانی باشووری عێراق دەگرێتەوە و پێشبینی دروستبوونی لافاو دەکات. 

لە بەیاننامەیەکدا ساحب بەهادلی، بەڕێوەبەری گشتیی دەستەی کەشناسیی عێراق رایگەیاند، بارانێکی بەخوڕ شارەکانی بەسرە، میسان و باشووری ناسریە دەگرێتەوە و بۆ ماوەی دوو رۆژ بەردەوام دەبێت و ئه‌گه‌ری‌ دروستبوونی‌ لافاوی‌ زۆر له‌ ئارادایه‌.

له‌ به‌یاننامه‌كه‌دا داوا له‌ هاوڵاتییان كراوه‌ لە شوێنی دروستبوونی‌ لافاو دووربکەونەوە تاوه‌كو ژیانیان له‌ مه‌ترسیی به‌دوور بێت.

شارەزایه‌كی بواری‌ کەشناسیش ئاماژه‌ به‌وه‌ده‌كات: بەهۆی هاتنی نزمەپاڵەپەستۆیەک لە سنووری کوێتەوە شەپۆلێکی لافاو ناوچەکانی ئوم قەسر، فاو و سەفوان دەگرێتەوە، هاوکات نزمەپاڵەپەستۆیەکی دیکەش روو لە پارێزگاکانی ئەنبار، کوت و میسان دەکات.

481 جار خوێندراوەتەوە
16/11/2018

بابەتی زیاتر