Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

دهۆك.. له‌رووداوێكی‌ هاتوچۆدا 3 كه‌س گیانیانلەدەستداو 18 ی‌ دیكه‌ش برینداربوون

په‌یام

به‌هۆی‌ رووداوێکی هاتووچۆوه‌ لەسه‌ر رێگه‌ی‌ دهۆک - هه‌ولێر، 3 کەس گیانیانلەدەستداو 18 کەسی دیکەش برینداربوون.

ئازاد تەھا، بەرپرسی بەشی راگەیاندنی پۆلیسی هاتووچۆی دهۆک راگەیاند، دوێنێ‌ لەسەر رێگەی دهۆک - هەولێر و له‌ نزیک گوندی تەلوە، دوو ئوتومبێل له‌ جۆره‌كانی نیسان كۆسته‌رو شۆفه‌رلێت خۆیان به‌ یه‌كدا كێشاوه‌و له‌ ئاكامدا  3 کەس گیانیانلەدەستداو 18 کەسی دیکەش برینداربوون.

بەرپرسه‌كه‌ی‌ هاتووچۆی دهۆک راشیگه‌یاند: سه‌رنشینانی كۆسته‌ره‌كه‌، عه‌مره‌كار بوونه‌و دوێنێ‌ له‌ سعوودیه‌وه‌ گه‌یشتوونه‌وه‌ فڕۆكه‌خانه‌ی  هه‌ولێرو له‌وێوه‌ به‌و كۆسته‌ره‌ ویستوویانه‌ بگه‌ڕێنه‌وه‌ دهۆك، به‌ڵام به‌هۆی خراپی باری كه‌شوهه‌وا، دووچاری رووداوی هاتووچۆ بوونه‌.

هه‌روه‌ك ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، ئه‌گه‌رچی زۆربه‌ی برینداره‌كان له‌ سه‌رنشینانی كۆسته‌ره‌كه‌ن، به‌ڵام ئه‌و هاووڵاتییانه‌ی گیانییان له‌ده‌ستداوه‌، سه‌رنشینی شۆفه‌رلێته‌كه‌ بوونه‌.

211 جار خوێندراوەتەوە
16/11/2018

بابەتی زیاتر