Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

له‌سه‌ر كوشتنی‌ خاشقچی‌، ئه‌مریكا 17 كه‌سایه‌تی‌ سعودیه‌ی‌ سزادا

په‌یام

ئیداره‌ی ئه‌مریكا به‌ تۆمه‌تی تێوه‌گلان له‌ پرسی‌ كوشتنی جه‌مال خاشقچی ڕۆژنامه‌نووسی‌ سعوودی له‌ كونسوڵخانه‌ی وڵاته‌كه‌ی‌ له‌ ئه‌سته‌مبوڵ، سزای به‌سه‌ر 17 هاوڵاتی سعودیدا سه‌پاند، كه‌ سعود ئه‌لقه‌حتانی ڕاوێژكاری سه‌ره‌كی شازاده‌ی جێنشین و محه‌مه‌د ئه‌لكاتیب سه‌ركۆنسوڵی سعودیه‌ له‌ ئه‌سته‌مبوڵ له‌نێویاندایه‌.

وه‌زاره‌تی خه‌زێنه‌ی ئه‌مریكا له‌ڕاگه‌یه‌نراوێكداو له‌چوارچێوه‌ی یاسای به‌رپرسیارێتی مافه‌كانی مرۆڤ، ناوی ژماره‌یه‌ك هاوڵاتی سعودی خستۆته‌ لیستی ڕه‌شه‌وه‌ به‌تۆمه‌تی‌ كوشتنی خاشقچی‌.

به‌پێی‌ بڕیاره‌كه‌ی‌ وه‌زاره‌تی‌ خه‌زێنه‌ی‌ ئه‌مریكا سامانی ئه‌و 17 كه‌سه‌ی‌ خراونه‌ته‌ لیستی ڕه‌شه‌وه‌ له‌ ئه‌مریكا بلۆك ده‌كرێت و په‌یوه‌ندیه‌ بازرگانیه‌كانیشیان له‌گه‌ڵ دامه‌زراوه‌كانی ئه‌مریكا قه‌ده‌غه‌ ده‌كرێت.

107 جار خوێندراوەتەوە
16/11/2018

بابەتی زیاتر