Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

كارمه‌ندی كۆمپانیایه‌كی ئه‌مریكی لەکاتی كاركردندا لە چەمچەماڵ گیانیلەدەستدا

په‌یام

شه‌وی‌ ڕابردوو له‌ سنووری‌ گوندی‌ توڕكه‌ی‌ قه‌زای‌ چه‌مچه‌ماڵ و له‌كاتی‌ كاركردن له‌ یه‌كێك له‌ بیره‌ نه‌وتییه‌كانی‌ سنووره‌كه‌و له‌كاتی‌ هه‌ڵچوونی‌ غازدا هاوڵاتییه‌كی‌ كه‌نه‌دی‌ به‌ناوی‌ (ئه‌دریا) ی‌ ته‌مه‌ن 33 ساڵ كه‌ كارمه‌ندی‌ كۆمپانیای‌ ( پاركه‌ر دریلینك)ی‌ ئه‌مریكییه‌ گیانیله‌ده‌ستداو دووانی‌ دیكه‌ش بریندار بوون.

ئه‌یوب حه‌مه‌ غه‌ریب جێگری‌ به‌ڕێوه‌به‌ری‌ ته‌ندروستی‌ چه‌مچه‌ماڵ به‌ په‌یامی‌ ڕاگه‌یاند : شه‌وی‌ ڕابردوو ته‌رمی‌ هاوڵاتییه‌كی‌ بیانییان گه‌یانده‌ به‌شی فریاكه‌وتنی‌ نه‌خۆشخانه‌ی‌ گشتی‌ شه‌هید پێشڕه‌و كه‌ به‌هۆی‌ ژه‌هراوی‌ بوونه‌وه‌ گیانیله‌ده‌ستدا بوو جگه‌له‌وه‌ش دوو كه‌سی‌ دیكه‌ش برینداربوو بوون كه‌ یه‌كێكیان بیانی‌ و ئه‌وی‌ دیكه‌یان كورد بوون.

جێگری‌ به‌ڕێوه‌به‌ری‌ ته‌ندروستی‌ چه‌مچه‌ماڵ راشیگه‌یاند: به‌مه‌به‌ستی‌ لێكۆڵینه‌وه‌ی‌ زیاتر ته‌رمی‌ كارمه‌نده‌ بیانییه‌كه‌ ڕه‌وانه‌ی‌ پزیشكی‌ دادی‌ سلێمانی‌ كراوه‌ و برینداره‌كانیش چاره‌سه‌ریان بۆ كراوه‌ و گه‌ڕاونه‌ته‌وه‌ ماڵه‌وه‌.


219 جار خوێندراوەتەوە
16/11/2018

بابەتی زیاتر