Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

توركیا تۆمارێكی نوێی‌ لایه‌و زانیارییه‌كانی سعودیه‌ له‌سه‌ر خاشقچی‌ به‌درۆده‌خاته‌وه‌

په‌یام

ئاژانسی هه‌واڵی فه‌ڕه‌نسا له‌ ڕۆژنامه‌ی‌ (حوڕیات)ی توركیاوه‌ گواستوویه‌تیه‌وه‌ كه‌ توركیا به‌ڵگه‌ی‌ زیاتری لایه‌ تا بیسه‌لمێنێت جه‌مال خاشقچی ڕۆژنامه‌نووس به‌ "پلانێكی پێشوه‌خته‌" كوژراوه‌.

به‌پێی زانیاری ڕۆژنامه‌كه‌، تۆمارێكی دیكه‌ی 15 خوله‌كیی لای توركیایه‌ كوشتنی به‌ ئه‌نقه‌ستی خاشقچی پشتڕاستده‌كاته‌وه‌.

پێشتر، بریكاری‌ داواكاری گشتی سعودیه‌ ڕایگه‌یاند: به‌شی دانوستانی تیمه‌ 15 كه‌سییه‌كه‌ دوای‌ ئه‌وه‌ی نه‌یانتوانیوه‌ خاشقچی به‌ گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ سعودیه‌ ڕازی بكه‌ن له‌گه‌ڵ ناوبراو تووشی پێكدادان‌و ده‌مه‌بۆڵه‌ بوون‌و ده‌رزییه‌كی به‌هێزی هۆشبه‌ریان لێداوه‌‌و به‌و هۆیه‌وه‌ مردووه‌.

هه‌رچی تۆماره‌ نوێیه‌كه‌ی توركیایه‌ ده‌ریده‌خات تیمه‌ 15 كه‌سییه‌كه‌ی نێو كونسوڵخانه‌ی‌ سعودیه‌ له‌ ئه‌سته‌نبوڵ به‌ر له‌ چوونی خاشقچی بۆ نێو كوسنوڵخانه‌كه‌ له‌وێ بوون‌و گفتوگۆی چۆنیه‌تی كوشتنی خاشقچییان كردووه‌.

به‌پێی زانیارییه‌ نوێیه‌كان كه‌ له‌ به‌ره‌نجامی تۆماره‌ ده‌نگییه‌ نوێیه‌كه‌وه‌ ده‌ركه‌وتوون "خاشقچی بانگكراوه‌ته‌ ژووری كونسوڵ‌و به‌ كیسێكی نایلۆن، یان به‌ په‌تێك خنكێنراوه‌".


309 جار خوێندراوەتەوە
16/11/2018

بابەتی زیاتر