Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

سه‌رۆككۆماری‌ عێراق سه‌ردانی كۆماری‌ ئیسلامیی ئێران ده‌كات

په‌یام

ئاژانسی هه‌واڵی كۆماری‌ ئیسلامی ئێران (ئیرنا) بڵاویكرده‌وه‌: به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆك كۆماری‌ عێراق سه‌ردانی تارانی‌ پایته‌حتی‌ كۆماری‌ ئیسلامیی ئێران ده‌كات.

به‌پێی زانیاریی ئاژانسه‌كه‌، سبه‌ینێ (شه‌ممه‌)، له‌ چوارچێوه‌ی ئه‌و سه‌ردانانه‌ی‌ بۆ وڵاتانی ناوچه‌كه‌ ده‌ستیپێكردووه‌ "سه‌رۆك كۆماری‌ عێراق به‌یاوه‌ری ژماره‌یه‌ك له‌ وه‌زیر و ڕاوێژكارانی ده‌وڵه‌ت سه‌ردانی ئێران ده‌كات".

له‌ چه‌ند ڕۆژی ڕابردوودا، به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆك كۆماری‌ عێراق سه‌ردانی كوه‌یت‌و ئیماراتی كرد، ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ش به‌ سه‌ردانێكی یه‌ك ڕۆژه‌ چووه‌ ئوردون‌و له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌ك له‌ شای ئوردون‌و سه‌رۆك وه‌زیران‌و سه‌رۆكی په‌ڕله‌مانی ئه‌و وڵاته‌ كۆبووه‌‌و دڕه‌نگانێكی ڕۆژی ڕابردوو گه‌ڕایه‌وه‌ عێراق.

دوابه‌دوای‌ سه‌ردانه‌كه‌، سه‌رۆك كۆماری‌ عێراق ڕایگه‌یاند: به‌غدا و عه‌ممان كار له‌سه‌ر به‌هێزكردنی په‌یوه‌ندی‌و هاریكاری‌ بواره‌كانی ئابووری‌و وزه‌‌و ڕاكێشانی بۆری نه‌وتی به‌سره‌ بۆ عه‌قه‌به‌ ده‌كه‌ن.



171 جار خوێندراوەتەوە
16/11/2018

بابەتی زیاتر