Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

هه‌فته‌ی‌ داهاتوو دانووستانه‌ فه‌رمیه‌كانی پێكهێنانی حكومه‌تی‌ هه‌رێم ده‌ستپێده‌كات

په‌یام

بڕیاره‌ هه‌فته‌ی‌ داهاتوو دانوستانه‌ فه‌رمیه‌كان بۆ پێكهێنانی حكومه‌تی نوێ ده‌ستپێبكات، له‌و چوارچێوه‌یه‌دا سبه‌ینێ وه‌فدێكی پارتی بۆ كۆبوونه‌وه‌ له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌ك له‌ گۆڕان و یه‌كێتی سه‌ردانی شاری سلێمانی ده‌كات.

په‌یام له‌سه‌رچاوه‌یه‌كه‌وه‌ زانیویه‌تی‌ كه‌سبه‌ینێ وه‌فدێكی پارتی دیموكراتی كوردستان به‌سه‌رۆكایه‌تی ئازاد به‌رواری ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی ئه‌وحیزبه‌ سه‌ردانی شاری سلێمانی ده‌كات، بۆ كۆبوونه‌وه‌ له‌گه‌ڵ بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان و یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان.

به‌پێی سه‌رچاوه‌كه‌ سه‌ردانه‌كه‌ ده‌ستپێكی گفتووگۆ فه‌رمیه‌كانه‌ بۆ پێكهێنانی كابینه‌ی نۆیه‌می حكومه‌تی هه‌رێم، وه‌فده‌كه‌ی پارتی ڕاو بۆچوونی لایه‌نه‌ سیاسیه‌كان سه‌باره‌ت به‌ پێكهێنانی حكومه‌ت وه‌رده‌گرێت و دواتر له‌كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی پارتی گفتووگۆی له‌سه‌ر ده‌كرێت.

سه‌ره‌تای‌ ئه‌م مانگه‌ یه‌كه‌م دانیشتنی خوولی پێنجه‌می په‌رله‌مانی كوردستان به‌ڕێوه‌چوو، به‌ڵام به‌هۆی نه‌بوونی ڕێككه‌وتنی لایه‌نه‌ سیاسیه‌كانه‌وه‌ نه‌توانرا ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان هه‌ڵبژێردرێت و دواتر سه‌رۆكی‌ په‌رله‌مان كاندیدی فراكسیۆنی یه‌كه‌م بۆ پێكهێنانی‌ حكومه‌ت ڕاسپێردرێت.


192 جار خوێندراوەتەوە
16/11/2018

بابەتی زیاتر