Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی كه‌ركووك له‌ رێگای توركیاوه‌ ده‌ستیپێكرده‌وه‌

په‌یام

هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی كه‌ركووك له‌ رێگای توركیاوه‌ بۆ بازاڕه‌كانی جیهان دوای نزیكه‌ی یه‌ك ساڵ له‌ راوه‌ستان ده‌ستیپێكرده‌وه‌.
 
وته‌بێژی وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق رایگه‌یاند له‌ ئێستادا رۆژانه‌ نزیكه‌ی 50 بۆ 100 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت له‌ كه‌ركووكه‌وه‌ ره‌وانه‌ی به‌نده‌ری جیهان ده‌كرێت. 

عاسم جیهاد وتیشی نه‌وته‌كه‌ له‌لایه‌ن كۆمپانیای نه‌وتی نیشتیمانی عێراق (سۆمۆ)وه‌و له‌ رێگای بۆڕی نه‌وتی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان هه‌نارده‌ی توركیا ده‌كرێت.

هاوكات سه‌رۆكی لیژنه‌ی نه‌وت و وزه‌ له‌ ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك له‌وباره‌یه‌وه‌ وتی‌ "له‌ ئێستادا نه‌وتی كه‌ركوك رۆژانه‌ 50 بۆ 100 هه‌زار به‌رمیلی له‌ رێگه‌ی بۆری نه‌وتبه‌ری كوردستانه‌وه‌ لێ هه‌نارده‌ ده‌كرێت، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی تواناكه‌ی هه‌ر ئه‌وه‌نده‌یه‌، به‌ڵام له‌ داهاتوودا زیاد ده‌كات".

دوای ئه‌نجامدانی‌ ریفراندۆم و رووداوه‌كانی 16ی ئۆكتۆبه‌ری ساڵی رابردوو و كۆنتڕۆڵكردنه‌وه‌ی بیره‌ نه‌وتییه‌كانی كه‌ركوك له‌ لایه‌ن حكومه‌تی فیدراڵی عیراقه‌وه‌، نه‌وتی كه‌ركوك ماوه‌یه‌ك له‌ رێگه‌ی تانكه‌ره‌وه‌ به‌ ئێران ده‌فرۆشراو دوای سزاكانی ئه‌مریكا به‌سه‌ر ئێران، هه‌نارده‌ی ئه‌و نه‌وته‌ راگیرا.

پێشتر هه‌نارده‌ی نه‌وتی كه‌ركوك كه‌ له‌ ژێر سه‌رپه‌رشتی هه‌رێمی كوردستاندا بوو 250 هه‌زار بۆ 300 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت بوو.


152 جار خوێندراوەتەوە
16/11/2018

بابەتی زیاتر