Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

هیندستان.. به‌هۆی هه‌ڵكردنی باهۆزه‌وه‌، 10 كه‌س بوونه‌ قوربانی

په‌یام

له‌ ئاكامی ئه‌و باهۆزه‌ی باشووری هیندستانی گرتۆته‌وه‌، 10 كه‌س بوونه‌ قوربانی. 

سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ له‌سه‌ر زاری ناره‌ندرا كومار، به‌رپرسی فه‌رمانگه‌ی كاره‌ساته‌ نیشتمانییه‌كانی هیندستانه‌وه‌ بلآویانكرده‌وه‌، باهۆزه‌ێكی به‌هێز كه‌ناراوه‌كانی ویلایه‌تی تامیل نادو-ی گرتۆته‌وه‌و، به‌و هۆیه‌وه‌ تائێستا زیاترله‌ 10 كه‌س بوونه‌ته‌ قوربانی و ژماره‌یه‌كی زۆر له‌ خانووه‌كانی ناوچه‌كه‌ش زیانیان به‌ركه‌وتووه‌ و، 80 هه‌زار كه‌سیش ئاواره‌بوون. 

سه‌رچاوه‌كان ئه‌وه‌شیان ئاشكراكرد، خێرایی بایه‌كه‌ له‌ كاتژمێرێكدا گه‌یشتۆته‌ 90 كیلۆمه‌تر، هاوكات به‌هۆی باهۆزه‌كه‌وه‌ ته‌زووی كاره‌با له‌ ناوچه‌كه‌ پچڕاوه‌ و له‌ قوتابخانه‌كان كراوه‌ته‌ پشوو و داواش له‌ ماسیگران كراوه‌ بۆ راوه‌ ماسی نه‌چنه‌ سه‌ر ده‌ریا. 

ئه‌مه‌له‌كاتێكدایه‌: پێشتریش له‌ ئاكامی ئه‌و باهۆزه‌ی ساڵی 1999 ویلایه‌تی ئۆریسای هیندستانی گرتبۆوه‌ زیاتر له‌ 15 هه‌زار كه‌س ببوونه‌ قوربانی. 

173 جار خوێندراوەتەوە
16/11/2018

بابەتی زیاتر