Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

پارێزگای سلێمانی: له‌سبه‌ینێوه‌ نرخی به‌نزینی بازرگانی داده‌به‌زێت

په‌یام

پارێزگای سلێمانی رایگه‌یاند: له‌سبه‌ینێوه‌ نرخی به‌نزینی بازرگانی به‌پێی قۆناغبه‌ندی داده‌به‌زێت‌و دابه‌شكردنی نه‌وتی سپیش به‌رده‌وام ده‌بێت.

پارێزگای سلێمانی راگه‌یه‌نراوێكی له‌باره‌ی نرخی سوته‌مه‌نییه‌وه‌ بڵاوكرده‌وه‌و رایگه‌یاند: پاش هه‌وڵه‌كانی پارێزگای سلێمانی بۆ دابینكردنی سوته‌مه‌نی و كه‌مكردنه‌وه‌ی نرخی به‌نزینی بازرگانی، به‌ هه‌ماهه‌نگیی له‌گه‌ڵ پاڵاوگه‌ و بازرگان و وێستگه‌كانی سوته‌مه‌نی پارێزگای سلێمانیدا، نرخی به‌نزین له‌ ڕۆژی شه‌ممه‌ 17ی تشرینی دووه‌مه‌وه‌، به‌پێی قۆناغبه‌ندیی داده‌به‌زێنرێت.

له‌ به‌یاننامه‌كه‌دا ئاماژه‌ به‌ دابه‌شكردنی نه‌وتی سپی به‌سه‌ر ماڵان-یشدا كراوه‌و ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو: پرۆسه‌ی دابه‌شكردنی نه‌وتی سپی له‌ڕێگه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی نه‌وت و كانزاكانی سلێمانی-ه‌وه‌ به‌رده‌وام ده‌بێت.

به‌ڵام له‌ ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا هیچ خشته‌یه‌كی زه‌مه‌نی بۆ دابه‌شكردنی نه‌وتی سپی به‌سه‌ر شارو شارۆچكه‌كاندا نه‌خراوه‌ته‌ڕوو.


1226 جار خوێندراوەتەوە
16/11/2018

بابەتی زیاتر