Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

په‌رله‌مانی‌ عێراق تاووتوێی‌ سه‌ندنه‌وه‌ی‌ ئیمتیازاتی‌ په‌رله‌مانتاران‌و به‌رپرسان ده‌كات

په‌یام

په‌رله‌مانی‌ عێراق تاووتوێی‌ سه‌ندنه‌وه‌ی‌ به‌شێك له‌ ئیمتیازاتی‌ په‌له‌مانتاران و به‌رپرسانی‌ ده‌وڵه‌ت ده‌كات.

لیژنه‌ی‌ یاسایی په‌له‌مانی‌ عێراق پێشنیازی‌ سه‌ندنه‌وه‌ی‌ به‌شێك له‌ئیمتیازاتی‌ به‌رپرسانی‌ ده‌وڵه‌ت و په‌رله‌مانتارانی‌ كردووه‌، به‌جۆرێك له‌و ئیمتیازاتانه‌ی‌ له‌چه‌ند ساڵی‌ ڕابردوودا پێیاندراوه‌ بێبه‌شبكرێن، ئه‌مه‌ش وه‌ك هه‌وڵێك بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی‌ خه‌رجیه‌كانی‌ حكومه‌ت.

لیژنه‌ی‌ یاسایی په‌رله‌مانی‌ عێراق له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا ئاشكرایكردووه‌ كه‌ پێشنیازه‌كه‌ چه‌ند ته‌وه‌رێك له‌خۆده‌گرێت له‌وانه‌، قه‌ده‌غه‌كردنی‌ پێدانی‌ ئۆتۆمبێل و دابینكردنی‌ پاره‌و لێسه‌ندنه‌وه‌ی‌ ئه‌و ئۆتۆمبێلانه‌ی‌ ئێستا لای‌ به‌رپرسانی‌ ده‌وڵه‌ت و ئه‌ندامانی‌ په‌رله‌مانن، بۆ ئه‌وه‌ی‌ له‌زیادكردنێكی‌ ئاشكرادا بفرۆشرێن و داهاته‌كه‌ی‌ بۆ حكومه‌ت بگه‌ڕێنرێته‌وه‌.

هه‌نگاوه‌كه‌ی‌ په‌رله‌مانی‌ عێراق دوای‌ ئه‌وه‌ دێت كه‌دوێنێ‌ موقته‌دا سه‌در ڕێبه‌ری‌ ڕه‌وتی‌ سه‌در داوای‌ له‌ ئه‌ندامانی‌ په‌رله‌مان كرد، چیتر هه‌وڵی‌ به‌ده‌ستهێنانی‌ ئیمتیازاتی‌ خۆیان نه‌ده‌ن و له‌جیاتی‌ ئه‌وه‌ بیر له‌چینی‌ هه‌ژاران بكه‌نه‌وه‌.

ڕه‌خنه‌كانی‌ موقته‌دا سه‌درو شه‌قامی‌ عێراقی‌ دژی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران دوای‌ بڕیاری‌ محه‌مه‌د حه‌لبوسی‌ سه‌رۆكی‌ په‌رله‌مان دێت، له‌باره‌ی‌ خه‌رجكردنی‌ بڕی‌ سێ‌ هه‌زار دۆلار بۆ هه‌ر په‌رله‌مانتارێك به‌مه‌به‌ستی‌ دابینكردنی‌ شوێنی‌ نیشته‌جێبوون له‌ناوچه‌ی‌ سه‌دری‌ به‌غدا.

125 جار خوێندراوەتەوە
16/11/2018

بابەتی زیاتر