Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

ڕێکخراوی قوتابیانی کوردستان لەڕۆژی جیهانیی قوتابیاندا ڕاگەیەنراوێک بڵاودەکاتەوە


په‌یام

ڕێکخراوی قوتابیانی کوردستان لەڕۆژی جیهانیی قوتابیاندا ڕاگەیەنراوێک بڵاودەکاتەوەو جەخت لەخزمەتکردن و گرنگیدانی زیاتر دەکاتەوە بەخوێندکاران و داوای چارەسەری کێشەکانی بەشەناوخۆییەکان و گێڕانەوەی دەرماڵەی مانگانەی قوتابیانی زانکۆ دەکات:

بەناوی خوای بەخشندەی میهرەبان
قوتابیان و خوێندکارانی ئازیز

ڕۆژی ۱۷ تشرینی دووەمی هەموو ساڵێک ڕۆژی جیهانیی قوتابیانە، لەم بۆنەیەدا پیرۆزباییتان ئاڕاستەدەکەین و ئومێدەوارین دەرچەیەکی نوێ بەڕووی چارەسەری گرفت و کێشەکانتاندا بکرێتەوە.

قوتابیان و خوێندکاران مافی خۆیانە ژینگەیەکی پەروەردەیی گونجاویان بۆ دابین بکرێت لەڕووی (کەرەستەی پێویست، مامۆستای پسپۆڕ، بینای خوێندنی شیاو، سیستمی خوێندنی مۆدێرن، بەشەناوخۆیی سەردەمی و...هتد) بەڵام مخابن بەپێی بەدواداچون و ئامارەکان، تا ئێستە لەهەرێمی کوردستان نەتوانراوە هیچ کام لەم پێداویستیانە هاوشێوەی ستانداردە نێودەوڵەتییەکان دابین بکرێت، تەنانەت ژیانی هەزاران قوتابی لەمەترسیدایە بەهۆی نەگونجاویی  و کۆنیی بینای خوێندن و بەشەناوخۆییەکانەوە.

جێی خۆیەتی لەم یادەدا بۆجارێکی دیکە جەخت بکەینەوە لەداواکارییەکانمان بۆ حکومەتی هەرێم و لایەنە پەیوەندیدارەکان بۆ چاککردنی ڕەوشی بەشەناوخۆییەکان لەڕووی پێداویستییە سەرەتاییەکانەوەو، دابینکردن و گێڕانەوەی دەرماڵەی مانگانە بۆ قوتابیانی زانکۆو پەیمانگاکان کە ماوەی چوارساڵە بەپاساوی قەیرانی دارایی بڕدراوەو بەهۆیەوە هەزاران خوێندکار لەبەر هەژاری و کەمدەستی وازیان لەخوێندن هێناوە.

هاوکات داواکارین، وەزارەتەکانی پەروەردەو خوێندنی باڵا کار بکەن بۆ گونجاندنی سیستمی پەروەردەیی و خۆێندن لەگەڵ پێشهاتە نوێیەکان، بەجۆرێک سیستمەکە بتوانێت قوتابی و خوێندکار بکاتە کادری بەرهەمهێنەر بۆ داهاتووی کوردستان.

لەکۆتاییدا بەڵێن بۆ سەرجەم قوتابیان و خوێندکارانی قۆناغە جیاوازەکان دووپات دەکەینەوە کەبەردەوام دەبین لەخزمەتکردن و هاندان و هاوکاریکردنیان لەژێر دروشمەکانی "پەوەردە، زانست، نوێگەری".

دووبارە پیرۆزبێت یادی ڕۆژی جیهانیی قوتابیان و خوێندکاران.
ڕێکخراوی قوتابیانی کوردستان
مەکتەبی سکرتاریەت
۱۷/۱۱/۲۰۱۸

154 جار خوێندراوەتەوە
17/11/2018

بابەتی زیاتر