Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

سلێمانی.. شاندێكی پارتی له‌گه‌ڵ یه‌كێتیدا كۆده‌بێته‌وه‌


په‌یام

شاندێكی پارتی دیموكراتی كوردستان سه‌ردانی سلێمانی ده‌كات و، له‌گه‌ڵ یه‌كێتی و گۆڕان كۆده‌بێته‌وه‌.

به‌مه‌به‌ستی گفتۆگۆكردن سه‌باره‌ت به‌ پێكهێنانی كابینه‌ی حكومه‌تی نوێی هه‌رێم، ئه‌مڕۆ شاندێكی پارتی سه‌ردانی سلێمانی ده‌كه‌ن و، له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌كه‌ له‌ یه‌كێتی و گۆڕان كۆده‌بنه‌وه‌.

به‌پێی زانیارییه‌كان، شانده‌كه‌ی پارتی سه‌عات 11ی پێش نیوه‌ڕۆ سه‌ردانی یه‌كێتی ده‌كه‌ن و دواتر سه‌عات 12 له‌ مه‌كۆی سه‌ره‌كی بزوتنه‌وه‌ گۆڕان له‌ سلێمانی له‌گه‌ڵ شاندی گۆڕان كۆده‌بنه‌وه‌.

ئه‌مه‌ له‌كاتێكدایه‌: كۆتایی مانگی رابردوو كۆمسیۆنی بالاَی هه‌ڵبژاردن و راپرسی هه‌رێم، ئه‌نجامی كۆتای هه‌ڵبژاردنی خولی پێنجه‌می په‌رله‌مانی كوردستانی راگه‌یاند، به‌لاَم سه‌رباری چاوه‌ڕوانی هاولاَتیان و زۆری كێشه‌ كه‌ڵه‌كه‌بووه‌كان، تا ئێستا لایه‌نه‌ براوه‌كان نه‌یانتوانیوه‌ حكومه‌تی نوێی هه‌رێم پێكبهێنن.

130 جار خوێندراوەتەوە
17/11/2018

بابەتی زیاتر