Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

حكومه‌تی عێراق رۆژانه‌ 100 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتی كه‌ركوك ره‌وانه‌ی به‌نده‌ری جه‌یهان ده‌كات


په‌یام

دوای نزیكه‌ی یه‌ك ساڵ له‌ راوه‌ستان، هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی كه‌ركووك له‌ رێگای توركیاوه‌ بۆ بازاڕه‌كانی جیهان  ده‌ستی پێكرده‌وه‌، ئه‌مریكاش خۆشحاڵی خۆی به‌و هه‌نگاوه‌ ده‌رده‌بڕێت.


وته‌بێژی وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق رایگه‌یاند له‌ ئێستادا رۆژانه‌ نزیكه‌ی 50 بۆ 100 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت له‌ كه‌ركووكه‌وه‌ ره‌وانه‌ی به‌نده‌ری جه‌یهان ده‌كرێت. 

عاسم جیهاد وتیشی نه‌وته‌كه‌ له‌لایه‌ن كۆمپانیای نه‌وتی نیشتیمانی عێراق (سۆمۆ)ه‌ و له‌ رێگای بۆڕی نه‌وتی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان هه‌نارده‌ی توركیا ده‌كرێت.

هاوكات سه‌رۆكی لیژنه‌ی نه‌وت و وزه‌ له‌ ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك له‌وباره‌یه‌وه‌ ووتی‌ له‌ ئێستادا نه‌وتی كه‌ركوك رۆژانه‌ 50 بۆ 100 هه‌زار به‌رمیلی له‌ رێگه‌ی بۆری نه‌وتبه‌ری كوردستانه‌وه‌ لێ هه‌نارده‌ ده‌كرێت، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی تواناكه‌ی هه‌ر ئه‌وه‌نده‌یه‌، به‌ڵام له‌ داهاتوودا زیاد ده‌كات.

لایخۆشیه‌وه‌ برێت مه‌كگۆرگ نێرده‌ی تایبه‌تی سه‌رۆكی ئه‌مریكا له‌هاوپه‌یمانێتی نێوده‌وڵه‌تی دژ به‌داعش رایگه‌یاند: ئه‌و كاره‌ به‌ره‌وپێشچوونێكی ئیجابیه‌و، هه‌واڵێكی خۆشه‌ له‌لایه‌ن به‌غداوه‌ دوای گفتوگۆی نێوان هه‌ردوو حكومه‌تی عێراق و هه‌رێم.

دوای ئه‌نجامدانی‌ ریفراندۆم و رووداوه‌كانی 16ی ئۆكتۆبه‌ری ساڵی رابردوو و كۆنتڕۆڵكردنه‌وه‌ی بیره‌ نه‌وتییه‌كانی كه‌ركوك له‌ لایه‌ن حكومه‌تی فیدراڵی عیراقه‌وه‌، نه‌وتی كه‌ركوك ماوه‌یه‌ك له‌ رێگه‌ی تانكه‌ره‌وه‌ به‌ ئێران ده‌فرۆشراو دوای سزاكانی ئه‌مریكا به‌سه‌ر ئێران، هه‌نارده‌ی ئه‌و نه‌وته‌ راگیرا.

پێشتر هه‌نارده‌ی نه‌وتی كه‌ركوك كه‌له‌ ژێر سه‌رپه‌رشتی هه‌رێمی كوردستاندا بوو 250 هه‌زار بۆ 300 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت بوو

197 جار خوێندراوەتەوە
17/11/2018

بابەتی زیاتر