Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

حكومه‌تی عێراق: نازانین داهاته‌ی نه‌وتی فرۆشراوی هه‌رێمی كوردستان بۆ كوێ ده‌ڕوات


په‌یام

وته‌بێژی وه‌زاره‌تی‌ نه‌وتی‌ عێراق رایده‌گه‌یه‌نێت هه‌رێمی كوردستان ڕۆژانه‌ نزیكه‌ی 400 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت ده‌فرۆشێت و تاوه‌كو ئێستاش نازانن داهاتی ئه‌و نه‌وته‌ی‌ هه‌رێم بۆ كوێ ده‌ڕوات.


له‌ میانه‌ی‌ چاوپێكه‌وتنێكی‌ رۆژنامه‌وانی‌ له‌گه‌ڵ ده‌نگی ئه‌مریكا عاسم جیهاد وته‌بێژی وه‌زاره‌تی‌ نه‌وتی‌ عێراق رایگه‌یاند له‌ پاش راگرتنی‌ بۆ زیاتر له‌ یه‌ك ساڵ، جارێكی تر هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی عێراق له‌ ڕێی هه‌رێمی كوردستانه‌وه‌ بۆ به‌نده‌ری جه‌یهان له‌ توركیا ده‌ستیپێكرده‌وه‌.

عاسم جیهاد ده‌ڵێت دۆسێی هه‌نارده‌كردنی نه‌وت له‌ ڕێی به‌ندری جه‌یهانی توركیاوه‌ پاش ئه‌و ڕێككه‌وتنه‌ دێت له‌گه‌ڵ حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستاندا بۆ هه‌نارده‌كردنی نه‌وت له‌و بۆریانه‌ی گواستنه‌وه‌ی نه‌وت كه‌ به‌ هه‌رێمی كوردستاندا ده‌ڕۆن بۆ ناو توركیا و ڕۆژانه‌ش 50 تا 100 هه‌زار به‌رمیله‌ نه‌وت هه‌نارده‌ ده‌كرێت.

وته‌بێژی وه‌زاره‌تی‌ نه‌وتی‌ عێراق له‌ به‌شێكی‌ چاوپێكه‌وتنه‌كه‌دا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌كرد كه‌ هه‌رێمی كوردستان ڕۆژانه‌ نزیكه‌ی 400 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت ده‌فرۆشێت و تاوه‌كو ئێستاش نازانن داهاتی ئه‌و نه‌وته‌ی‌ هه‌رێم بۆ كوێ ده‌ڕوات

به‌ وته‌ی‌ عاسم جیهاد تاوه‌كو ئێستا هه‌رێم هیچ بره‌ داهاتێكی‌ نه‌وته‌كه‌ی نه‌داوه‌ته‌وه‌ به‌ حكومه‌تی‌ ناوه‌ندی و نازانن چی لێ به‌سه‌ردێت، ئه‌وه‌ش یه‌كێكه‌ له‌و دۆسیانه‌ی‌ ده‌بێت گفتوگۆی له‌سه‌ر بكرێت وچاره‌سه‌ر بكرێت.

199 جار خوێندراوەتەوە
17/11/2018

بابەتی زیاتر