Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

بانكی رافیده‌ین له‌سه‌ر ته‌ڕبوونی حه‌وت ملیار دیناره‌كه‌ روونكردنه‌وه‌ ده‌دات


په‌یام

بانكی رافیده‌ین له‌سه‌ر له‌ناوچوونی حه‌وت ملیار دیناره‌كه‌ی ئه‌و بانكه‌ هاته‌ ده‌نگ و رایگه‌یاند ئه‌گه‌ر ئه‌و پارانه‌ له‌ ئاویشدا نقوم نه‌بوونایه‌ هه‌ر ده‌گۆڕدران چونكه‌ ماوه‌ی به‌كارهێنانیان به‌سه‌رچوو بوو.


بانكی رافیده‌ین ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه‌ كه‌ دۆسیه‌ی ته‌ڕبوون و نقوم بوونی حه‌وت ملیار دیناره‌كه‌ی عێراق له‌ ئاوی باراناودا له‌یه‌كێك له‌ گه‌نجینه‌كانی بانكه‌كه‌ له‌ساڵ 2013 رویداوه‌و ئه‌وكات به‌پێی یاسا و رێكاره‌كانی بانكی ناوه‌ندی پاره‌كان گۆڕدراون.

له‌ به‌شێكی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه‌ گۆڕینی ئه‌و پارانه‌ی كه‌  شیاونین بۆ مامه‌ڵه‌ له‌ئه‌ستۆی بانكی ناوه‌ندیدایه‌و به‌شێوه‌یه‌كی به‌رده‌وامیش ئه‌و پرۆسه‌یه‌ ئه‌نجام ده‌دات و ئه‌و حه‌وت ملیار دیناره‌ ئه‌گه‌ر نوقومیش نه‌بونایه‌ له‌ ئاوی بارانداودا هه‌ر ده‌گۆڕدران چونكه‌ ماوه‌ی به‌كارهێنانیان به‌سه‌ر چووبوو.

بانكه‌كه‌ ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكردووه‌ جێی سه‌رسوڕمانه‌ كه‌ ئه‌و دۆسه‌یه‌ به‌و شێوه‌یه‌ وروژێنراوه‌ و ده‌بێت میدیاكان له‌و پرسه‌دا وردبن  و زانیاری ناڕاست له‌سه‌ری بڵاونه‌كه‌نه‌وه‌.

201 جار خوێندراوەتەوە
17/11/2018

بابەتی زیاتر