Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

عێراق و ئێران له‌سه‌ر كردنه‌وه‌ی ناوچه‌یه‌كی بازرگانی ئازاد له‌سه‌ر سنووری هه‌ردوو وڵات رێكه‌وتن


په‌یام

به‌رهه‌م ساڵح، سه‌رۆك كۆماری عێراق دوای كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ حه‌سه‌ن ڕوحانی سه‌رۆك كۆماری‌ ئیسلامیی ئێران جه‌ختی له‌ پته‌وكردنی په‌یوه‌ندی نێوان هه‌ردوو وڵات كرده‌وه‌.


سه‌رۆك كۆماری ئیسلامیی ئێران و سه‌رۆك كۆماری عێراق له‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی هاوبه‌شدا له‌ تاران رایانگه‌یاند په‌ره‌ به‌ په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوانیان ده‌ده‌ن و ئاستی ئاڵوگۆڕه‌ بازرگانییه‌كانی نێوان وڵاته‌كانیشیان بۆ (20)ملیار دۆلار به‌رز ده‌كه‌نه‌وه‌.
حه‌سه‌ن رۆحانی، ووتی‌ په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان ئه‌و دو وڵاته‌ له‌ ئاستی مێژو و فه‌رهه‌نگ و به‌رژه‌وه‌ندیی نیشتیمانی ناوچه‌یی زۆر گرنگه‌ و به‌رپرسانی ئێستای عێراق زیاتر له‌ (30)ساڵه‌ هاوكاریی كۆماری ئیسلامی ئێران ده‌كه‌ن.
رۆحانی وتیشی بڕیاره‌ كۆمیسیۆنێكی هاوبه‌ش و ناوچه‌یه‌كی ئازادی به‌رهه‌مهێنانی هاوبه‌شی نێوان عێراق  و ئێران  بخه‌ینه‌ بواری جێبه‌جێ كردنه‌وه‌.

هاوكات له‌و كۆنگره‌ رۆژنامه‌وانییه‌دا، به‌رهه‌م ساڵح وتی؛ ئاسایش و گه‌شه‌ی عێراق، ئاسایش و گه‌شه‌ی ئێرانیشه‌ و ده‌بێت په‌یوه‌ندییه‌ ئابوری و سیاسییه‌كانی نێوان ئه‌و دو وڵاته‌ گه‌شه‌ی زیاتر به‌خۆیه‌وه‌ ببینێت.


210 جار خوێندراوەتەوە
17/11/2018

بابەتی زیاتر