Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

ڤیدیۆ.. فڕۆکەوانێکی بەرازیلی لە بەرزی ١٨ هەزار پێوە مسوڵمانبونی خۆی رادەگەیەنێت


پەیام 

ڤیدیۆی فڕۆکەوانێکی قژ زەردی بەرازیلی کە لە بەرزی ١٨ هەزار پێوە(٥ کم) کەلیمەی شەهادەت دەڵێت و مسوڵمانبونی خۆی رادەگەیەنێت سۆشیاڵ میدیاکانی تەنیووە. 
 
لەو گرتە ڤیدیۆیەدا فڕۆکەوانی یەکەم بە زمانی عەرەبی دەڵێت ئەوان بەسەر هەرێمی تەبوک لە سعودییە دەفڕن و هاوفڕۆکەوانەکەی کە ناوی کاپتن عەمارییە ئێستا کەلیمەی شەهادە وەردەگریت لە ئەوەوە. 

هاوکات فڕۆکەوانی یەکەم وشە بە وشە شەهادەی مسولمانان دەخوێنێتەوە و کاپتنە بەرازیلییەکە کە رووی لە کامێراکەیە وشەکان دەڵێتەوە. 

لە کۆتایی ڤیدیۆکەشدا فڕۆکەوانی یەکەم تەوقە لەگەڵ فرۆکەوانە بەرازیلییەکەدا دەکت و پیی دەڵێت برا مسوڵمانەکەم، کاپتنە بەرازیلییەکەش دوبارەی دەکاتەوە.  

 

1112 جار خوێندراوەتەوە
17/11/2018

بابەتی زیاتر