Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان: به‌م نزیكانه‌ لایه‌نه‌كانی جه‌نگی یه‌مه‌ن له‌ سوید كۆده‌كه‌نه‌وه‌


پەیام 

نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان رایگه‌یاند به‌م نزیكانه‌ لایه‌نه‌كانی جه‌نگی یه‌مه‌ن له‌ سوید كۆده‌كه‌نه‌وه‌ و نزیكن له‌وه‌ی له‌باره‌ی ئاڵوگۆڕی دیله‌كانه‌وه‌ رێكبكه‌ون.

مارتین گریفیس نوێنه‌ری نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بۆ یه‌مه‌ن له‌باره‌ی پێشهاته‌كانی یه‌مه‌نه‌وه‌ رایگه‌یاند، ماوه‌یه‌كی زۆره‌ جه‌نگی یه‌مه‌ن وه‌ك جه‌نگێكی له‌یادكراو ماوه‌ته‌وه‌.

ناوبراو وتیشی، قه‌یرانی یه‌مه‌ن كه‌ گه‌وره‌ترین قه‌یرانی مرۆیی جیهانه‌ به‌رده‌وامه‌ و ژنان و منداڵان به‌هۆی كۆمه‌ڵێك نه‌خۆشییه‌وه‌ گیان له‌ده‌ست ده‌ده‌ن، كه‌ ده‌كرێت رێگرییان لێبكرێت.

نوێنه‌ری نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بۆ یه‌مه‌ن له‌باره‌ی قۆناغی سیاسییه‌وه‌ وتی به‌م نزیكانه‌ لایه‌نه‌كانی جه‌نگی یه‌مه‌ن له‌ سوید كۆده‌كه‌نه‌وه‌ و نزیكن له‌وه‌ی له‌باره‌ی ئاڵوگۆڕی دیله‌كانه‌وه‌ رێكبكه‌ون.

به‌پێی داتاكانی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان، له‌ یه‌مه‌ن كه‌ دانیشتوانه‌كه‌ی نزیكه‌ی 28 ملیۆن كه‌سه‌، زیاتر له‌ 22 ملیۆنی پێویستی به‌ هاوكاریی مرۆیی و پارێزگارییه‌ و 18 ملیۆن كه‌س به‌هۆی برسێتییه‌وه‌ ژیانیان له‌مه‌ترسیدایه‌.

122 جار خوێندراوەتەوە
17/11/2018

بابەتی زیاتر