پەیام
له ستۆكهۆڵم-ی پایته‌ختی سوید ئه‌نجوومه‌نی رۆهینگیا له ئه‌ورووپا و كۆمه‌ڵه‌ی سوید-رۆهینگیا كۆنفراسێكیان له‌باره‌ی ئاراكانهوه سازكرد و داوا ده‌كه‌ن یهكێتییی ئه‌ورووپا پابه‌ندبێت به پره‌نسیپه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان.
كۆنفرانسه‌كه كه ماوه‌ی دوو رۆژ ده‌خایه‌نێت تیایدا سه‌رۆكی ژماره‌یه‌ك كۆمه‌ڵه و رێكخراوی تایبه‌تمه‌ند به ئاراكان، رۆهینگیا و میانمار به‌شداری تیادا ده‌كه‌ن و وتار پێشكه‌ش ده‌كه‌ن.
سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی رۆهینگیا له ئه‌ورووپا، له میانی پێشكه‌شكردنی وتارێكدا له كۆنفڕانسه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه وڵاتانی ئه‌ورووپا به‌رپرسیارێتی سه‌رشانیان به ته‌واوی جێبه‌جێنه‌كردووه بۆ راگرتنی كۆمه‌ڵكوژی له میانمار.
سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی رۆهینگیا تیشكی خسته سه‌ر ئه‌وه‌ی كه له كاتێكدا ساڵی رابردوو 720 هه‌زار مسوڵمانی ئاراكان به‌هۆی كۆمه‌ڵكوژی و هێرشكردنه سه‌ر و تێكدانی گونده‌كانیان به شێوه‌ی رێكخراو ناچاربوون زێدی خۆیان جێبهێڵن و له به‌نگلادش بگیرسێنه‌وه، قه‌باره‌ی بازرگانی له نێوان میانمار و یهكێتییی ئه‌ورووپا گه‌یشته 2 ملیار و 900 ملیۆن یۆرۆ.
وتیشی ده‌بێت یهكێتییی ئه‌ورووپا پابه‌ند بێت به پره‌نسیپه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان و رێگه بگرێت له‌وه‌ی وه‌به‌رهێنه‌رانی ئه‌ورووپی به بڕی ملیاران دۆلار وه‌به‌رهێنان له میانمار بكه‌ن.
301 جار خوێندراوەتەوە
17/11/2018