Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

سه‌رۆك كۆماری عێراق سه‌ردانی سعودییه‌ ده‌كات


په‌یام

دوای تەواوبوونی کۆبوونەوەکانی لەگەڵ بەرپرسانی باڵای ئێران، بڕیار وایە بەرهەم ساڵح سەرۆک کۆماری عێراق، بە سەردانێک بگاتە سعودیە.

نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆک کۆمار بڵاویکردەوە، دوای سەردانەکەی بۆ تاران، سەرۆک کۆماری عێراق سەردانی شانشینی عەرەبستانی سعودی دەکات و درێژە بە بەرنامەی سەردانەکانی دەدات.

هەروەها ئەوەشی خستوەتەڕوو، سەردانەکەی سەرۆک کۆمار بۆ سعودیە لە چوارچێوەی بەرنامەی کاری گەشەپێدانی پەیوەندییەکانە لەگەڵ هەموو وڵاتانی دراوسێ و بەهێزکردنی رایەڵەکانی دیالۆگی بنیاتنەر لە پێناوی پاراستنی کاری هاوبەش و سەقامگیری و پێشکەوتن لە ناوچەکەدا.

هەروەها ئاماژەی بەوەش کردووە، هه‌ر یه‌ك له‌ محەمەد حەکیم وەزیری دەرەوە، ساڵح جبوری وەزیری پیشەسازی، فەلاح عامریی و خالید عەتیە نوێنەرانی ھەردوو وەزارەتی نەوت و کارەبا لەگەڵ ئەسعەد ئەلعیدانی پارێزگاری بەسرە و ژمارەیەک لە راوێژکار و پسپۆران هاوڕێیەتی سەرۆک کۆمار دەکەن لە سەردانەیدا بۆ شانشینی سعودیە.

101 جار خوێندراوەتەوە
18/11/2018

بابەتی زیاتر