Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

تره‌مپ: فه‌تحوڵا گوله‌ن راده‌ستی توركیا ناكه‌ینه‌وه‌


په‌یام

سەرۆکی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ رایگەیاند، ئەوان لە ئێستادا ھەڵسەنگاندن بۆ پرسی رادەستکردنەوەی سەردەستەی فەتۆ، فەتحوڵڵا گولەن ناکەن.


لە وەڵامی پرسیارێکی پەیوەندیدار بەوەی کە سی ئای ئەی گەیشتووەتە ئەو ئەنجامەی کە شازادەی جێنشینی سعوودیە، محەمەد بن سەلمان فەرمانی کوشتنی رۆژنامەنووس جەمال خاشقچی داوە، ترەمپ رایگەیاند کە تاکو ئێستا زانیاری لە سی ئای ئەی وەرنەگرتووە، بەڵام ئەمڕۆ لەگەڵ وەزیری دەرەوەی وڵاتەکەی، مایک پۆمپیۆ و بەرپرسانی ھەواڵگری باسی ئەم بابەتە دەکات. 

ترەمپ وتی: "تاکو ئێستا بە ئێمە وتراوە کە ئەو (بن سەلمان) ھیچ رۆڵێکی لەم کارەدا نەبووە. چاوەڕێی ئەوە دەکەین کە چی بە ئێمە دەڵێن". 

ترەمپ لەبارەی پرسیاری ئەوەی کە ئایا سەردەستەی فەتۆ، فەتحوڵڵا گولەن رادەستی تورکیا دەکرێتەوە یان نا وتی: "لە ئێستا ئەمە شتێک نییە ھەڵسەنگاندنی بۆ بکەین. با بزانین چیمان پێ دەکرێت بۆ تورکیا، ھەموو کات ھەوڵی ئەوەمان داوە". 

ترەمپ لەبارەی پەیوەندییەکانی ئەمریکا لەگەڵ تورکیا گوتی: "لە ئێستادا پەیوەندی باشمان ھەیە. ھەروەکو دەزانن پیاوی ئایینی برۆنسنیان لە چەند ھەفتەی رابردوودا ئازادکرد. لەگەڵ سەرکۆمار (ئەردۆغان)پەیوەندی زۆر باشمان ھەیە. ئەو دۆستی منە. کەسێکی بەھێز، توند و زیرەکە".

112 جار خوێندراوەتەوە
18/11/2018

بابەتی زیاتر